مەشق و ڕاهێنان پەرە بە تەندروستی مێشك دەدات

تەندروستی

08/11/2019‌ 434 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەكرێت هەستی پێنەكەیت، كە هەر هەنگاوێك و هەر سوڕێك لەمەلەكردن دا دەیبڕیت لەناو مەلەوانگەدا ئەوە جگە لە سوودی بۆ جەستە بەهەمان شێوە سوودی بۆ تەندروستی مێشكیش هەیە.

ئارۆن بۆنەر جاكۆسن پسۆر و پزیشك لە بواری هەستە دەمارەكانی مێشك لە نەخۆشخانەی كلیڤلاند دەڵێت: ئێمە دەزانین، كە ڕاهێنانی جەستەیی بەتایبەت ڕاكردن سوودی بۆ ڕاگرتنی هاوسەنگی تەندروستی مێشك هەیە، تەنانەت بۆ ئەو كەسانەشی، كە تووشی نەخۆشییەكانی شێتی و ئەلزەهایمەر بوون سوودی هەیە.

دەتوانیت گۆڕانی زۆر دیار ببینیت لە جەستەدا لەڕووی كاركردنی جەستە و كاركردنی چالاكییەكانی مێشك بەشێوەیەكی باش.

كەوایە چۆن ڕاهێنان یارمەتی مێشك دەدات؟
پەرە بە تەندروستی دڵە دەمارەكان دەدات.
وروژمی خوێن بۆ مێشك زیاد دەكات.
هەڵئاوسان كەمدەكاتەوە.
ڕێژەی هۆڕمۆنەكانی سترێس و قەلەقی كەمدەكاتەوە.
بۆیە دەبێت چی بكرێت؟
جەستەت بە چالاكی بهێڵەرەوە:
هەوڵبدە ئامانجی ١٥٠ خولەك دابنێت وەك ڕاكردن مەلەكردن و ڕۆشن لە هەفتەیەكدا و بزانە هەر چالاكییەك دەكرێت سوودی بۆ مێشك هەبێت.

هەوڵبدە چەند چالاكییەكی مێشكی تاقیبكەیتەوە، كە خۆت حەزت لێیەتی، وەك خوێندنەوەی كتێبێكی نوێ، یاخود فێربوونی بەهرەی نوێ، وشیكاركردنی بابەتی بیركاری و مەتەڵ و فێربوونی زمانی نوێ و هتد...

هەوڵبدە چالاكییەكان لەگەڵ هاوڕێ و خێزانەكەدا ئەنجام بدەیت بۆ ئەوەی بێزار نەبیت و كاتێكی خۆش بەسەر بەریت.

وەرگێران: ڕەوەند ئیسماعیل