ژمارەی كوژراوانی خۆپیشاندانەكانی بەسرە بۆ 12 كەس بەرز دەبێتەوە

عیراق

08/11/2019‌ 1022 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ژمارەی كوژراوانی خۆپیشاندانەكانی شاری بەسرەی باشووری عێراق بۆ 12 كەس بەرزبووەتەوە.

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، لەشەوی رابردووەوە پێكدادان لەنێوان خۆپیشاندەران‌و هێزە ئەمنییەكان لەبەسرە بەردەوامە.

هەر بەپێی سەرچاوەكان، لەئەنجامی ئەو پێكدادانە 12 خۆپیشاندەر كوژراون‌و دەیانی تریش بریندار بوون، كە ژمارەیان تائێستا ئاشكرانەكراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، جگە لەشاری بەسرە خۆپیشاندان لەشارو شارۆچكەكانی تریشی عێراق بەردەوامی هەیە، بەتایبەتی شاری بەغداو ئەگەری فراوانبوونی زیاتریشی لێدەكرێت.

هـ ـ ح