لەهەرێم لەبڕی 7000 هەزار میگاوات كارەبا سوود لە نیوەی وەردەگیرێت

کوردستان

11/11/2019‌ 1169 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەهەرێمی كوردستان بڕی 7000 هەزار میگاوات كارەبا بەرهەم دێت، بەڵام لەو رێژەیە سوود لەنیوەی وەردەگرێت.

كەمال محەمەد ساڵح وەزیری كارەبا رایگەیاند، كە بەرنامەیان هەیە بۆ زیادكردنی بڕی بەرهەمهێنانی كارەبا، ئەوەش لەپێناوی زیادكردنی سەعاتەكانی دانی كارەبا.

كەمال محەمەد راشیگەیاند، راشیگەیاند، رێژەی بەرهەمهێنانی كارەبا 7000 میگاواتە، كە ئێستا بەشێوەیەكی كارەكی سوود لە 3500 دەبینرێت.

ئەو باسی لەوەش كرد، ئەوەش بەشێكە لەكێشەكانی كەمی كارەباو بەرنامەیان هەیە لەداهاتوو ئەو كێشەیە چارەسەر بكەن‌و سوود لەهەموو ئەو بڕە كارەبایە وەربگیرێت، كە بەرهەم دەهێنرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ دوو شەممە وەزارەتی كارەبا دوو وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبای نوێی خستە كارو بەوەش رێژەی بەرهەمهێنانی كارەبا زیاد دەكات.

هـ ـ ح