خزمەتگوزارییە نوێیەكانی تویتەر

جیهان

12/11/2019‌ 292 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بەمەبەستی كەمكردنەوەی كۆمێنتی بێكەڵك و نەشیاو خزمەتگوزارییەك بۆ تۆڕەكەی زیاد دەكات.

بە پێی هەواڵێكی ماڵپەڕی BuzzFeed News تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر لەدوو هەفتەی ئایندەدا خزمەتگوزاری ڕاگرتنی كۆمێنتی نەشیاو بۆ تۆڕەكەی ڕادەگەیەنێت.

یەكێك لەخزمەتگوزارییەكان لە كاتی دووبارە دانانەوەی تویتی كەسێكی تردا دەتوانی ڕاو بۆچوونی خۆتی لەسەر بنووسی، كە پێشتر تەنیا دەتتوانی دایبنێتەوە بەبێ ئەوەی هیچ شتێكی لەسەر بنووسیت.

یەكێكی تر لە خزمەتگوزارییەكان لە كاتی نووسینی كۆمێنتی نەشیاو بۆ تویتی كەسێك، تویتەر لێت دەپرسێت بۆچی لە تویتی ئەم كەسە ڕازی نیت، ئەگەر وەڵامێكی قایلكەرت پێ نەبێت ئەوە ڕێگا بە بڵاوكردنەوەی كۆمێنتەكەت نادات.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ