شارپرێس:
پیپ گواردیۆلای ئیسپانیو راهێنەری یانەی مان سیتی باسی لەپێكانەكەی سێرجیۆ ئەگیۆرۆی ئەرجەنتینیو یاریزانی یانەكەی كرد.
پیپ گواردیۆلا لەمیانی لێدوانێكی وتی: سێرجیۆ ئەگیۆرۆ لەقاچی راستی پێكانی هەیەو ماوەی چەند هەفتەیەك ناتوانێت یاری بكات.
راهێنەرەكەی مان سیتی جەختیشیكردەوە، كە ئەگیۆرۆ لەیاری شاختار دۆنیك لەخولی یانە پاڵەوانەكان بۆ ئەمڕۆ بەشداری ناكات.
هەروەها رایگەیاند، لەجێگەی ئەو یاریزانی باشیان هەیە، بەتایبەتی یاریزانی بەرازیلی گابرێل جیسیۆس، كە توانایەكی باشی لەهێرشبەری هەیە.
هـ ـ ح