ساڵانە ملیۆنێك كەس بەهۆی هەڵە پزیشكییەكانەوە گیان لەدەست دەدەن

تەندروستی

30/11/2019‌ 546 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لە راپۆرتێكدا رایدەگەیەنێت ژمارەی ئەو كەسانەی ساڵانە بەهۆی هەڵە پزیشكییەكانەوە گیان دەدەست دەدەن لەژمارەی قوربانیانی جەنگ و ململانێكان لە جیهاندا زۆرترە .

ڕێكخراوەكە رایگەیاندووە، كە لە هەر خولەكێكدا پێنج كەس بەهۆی هەڵە پزیشكی یان چارەسەرییەكانەوە گیانلەدەست دەدەن، كە ئەو ژمارەیەش دوای ئەو هەموو پێشكەوتنەی لەبواری پزیشكیدا بەدیهاتووە جێگای سەرسووڕمانە .

راپۆرتەكەی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاشكرایكردووە، كە كەمترین هەڵەی پزیشكی لە ئەڵمانیا روودەدات، بۆیە ئەو وڵاتە نموونەیەكی باشە بۆ وڵاتانی تری جیهان تا سوود لەئەزموونی ئەڵمانییەكان لەو بوارەدا وەربگرن .

ڕێكخراوەكە ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، كە زۆربەی هەڵە پزیشكییەكان روودەدەن پەیوەندیان بە دەستنیشانكردنی نەخۆشییەكە و ڕەچەتە پزیشكییەكان و پێدانی دەرمانی نەگونجاوەوە هەیە، یان ئەو نەشتەرگەری هەڵە و لێكەوتەكانی و نەشتەرگەری سەر و مێشك كە لەلایەكی هەڵەی سەرەوە دەكرێن .

لەكۆتایی راپۆرتەكەی رێكخراوی تەندروستی جیهانیدا هاتووە، كە چاودێری تەندروستی باش داهات و ماندووبوونێكی زۆر دەگێڕێتەوە، بۆ ئەوەش نموونە بە هەندی نەخۆشخانەی ئەمەریكا دەهێنێتەوە، كە لەڕێگای گرتنەبەری ڕێوشوێنی سەلامەتی باش توانیویانە ٢٥ ملیار یۆرۆ بگیڕنەوە .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی