مەزادخانەیەك یادگارییەكی ناپلیۆن دەفرۆشێت كە لە دواین دورخستنەوەی بەكاریهێناوە

جیهان

01/12/2019‌ 386 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەزادخانەی "درو" رایگەیاند، پووتێكی تائەژنۆ بۆ فرۆشتن نمایش دەكات، كە گومان دەكرێت ئەوە پێڵاوی ناپلیۆن پۆناپارت بووبێت‌و نرخەكەشی دەگاتە ٨٠ هەزار یۆرۆیە .

خانەكە پێیوایە ناپلیۆن لەماوەی دیواین جاری دوورخستنەوەیدا بۆ دوورگەی سانت هێلینا لە زەریای ئەتڵەسی و لەدوای دۆڕانی لەجەنگی واترلۆ ، پوتی چەرمینی سەركەوتنی ئەسپی هەبووە .

ئەسكەنەدەر جیكیلۆ، بەرپرسی زیادكردنی فرۆشتنی پێڵاوەكە دەڵێت: قورسە ئەو پێڵاوە لەو وێنەیەی ناپلیۆن جیابكەینەوە، كە لە مێشكماندایە.

هەروەها دەڵێت: ئێستا ئەو پووتە ئایكۆنێكی جیهانییە، فرۆشتنی ئەو جۆرە پارچانە باو نییە، ئێمەش باش دەزانین وێنەی ناپلیۆن لەهەموو جیهاندا چۆنە، پووتێكی درێژ، كڵاوێك، چاكەتێكی تاڕاددەیك درێژ.

خانەكە باسی لەوەش كردووە، كە مارشاڵ برتران دواین كەس بووە هاوڕێیەتی ناپلیۆنی كردووە، لەدوای مردنی ئیمپراتۆری فەرەنسی لەساڵی ١٨٢١ ئەو پووتەی دەستكەوتووە، ئەوەیش پێش ئەوەی بگاتە دەستی پەیكەرتاش كالۆ مارۆكیتی بۆ ئەوەی لەهەڵكۆڵینی پەیكەرەكەی ناپلیۆن بەكاریبهێنێت، كە لەسەر پشتی ئەسپێكە و تا بخرێتە گۆڕەكەیەوە .

هەر بەپێی مەزادخانەكە، كوڕی مارۆكیتی لەسەرەتای سەدەی بیست پووتەكەی داوەتە پۆڵ لۆ رۆ سیناتۆری فەرەنسی، لەوكاتەشەوە موڵكی خێزانەكەیەتی .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵلا ئاڵی