شارپرێس:
زالاتا نیكۆلۆڤیا، كچێكی هەرزەكاری شاری ئیستراخانی وڵاتی ڕوسیایە، ناوی چووە كتێبی گینسەوە.
زالاتا تەمەنی تەنیا 11 ساڵە، بەڵام درێژی پرچی 142 سانتیمەترە، بەمەیش 9 سانتیمەتر لەو كەسە درێژە، كە ناوی لە كتێبی گینسدا بوو بۆ درێژترین پرچ.
دینارای خوشكی زالاتا وتی: زالاتا بڕیاریدا پەیوەندی بە ماڵپەڕی گینسەوە بكات بە مەبەستی تۆماركردنی ژمارەی پێوانەیی بۆ درێژترین پرچی جیهان.
ماڵپەڕی گینس داوایان لە زالاتا كرد ڤیدیۆیەكی پرچی خۆی بكات، دوای بینینی ڤیدیۆكە و هەڵسەنگاندنی، ناوی تۆماركرا و توانیتی ژمارە پێوانەیی درێژترین پرچ بشكێنێت.
خوشكەكەی وتیشی: بە هۆی كەمی تەمەنییەوە، زالاتا ناتوانێت وەك پێویست ئاگاداری پرچی ببێت، چونكە پرچەكە بەردەوام درێژتر و قورستر دەبێت.
وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ