شارپرێس:
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرایكردووه، زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی له‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ڕزگاریان ده‌بێت، سه‌رئه‌نجام به نه‌خۆشییه‌كی دیكه ده‌مرن.
توێژینه‌وه‌یه‌كی زانكۆی په‌نسلڤانیای ئه‌مریكا ئاشكرایكرد، ژماره‌یه‌ك له توشبووانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه پاش وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر و ڕزگاربونیان له‌و نه‌خۆشییه، مه‌ترسی ئه‌وه‌یان لێده‌كرێت به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و جه‌ڵته‌ی دڵ بمرن.
له‌توێژینه‌وه‌كه‌دا باس له‌په‌یوه‌ندی شێرپه‌نجه و جه‌ڵته‌ی دڵ كراوه كه هه‌ندێك له توشبووانی شێرپه‌نجه به‌هۆی گرێ شێرپه‌نجه‌ییه‌كه‌یانه‌وه نه‌مردوون، به‌ڵكو به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ بووه.
هاوكات ساڵی یه‌كه‌م و دووه‌می ده‌ستنیشانكردن و چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، دوو ساڵی سه‌ختن له‌به‌رده‌م توشبووه‌كه، چونكه به‌هۆی كاریگه‌رییه لاوه‌كییه‌كانی چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه، ئه‌گه‌ری جه‌ڵته‌ی دڵ و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ دیارترین مه‌ترسییه‌كانی به‌رده‌م توشبووه‌كه‌ن.
ڕ . ج