گەشتوگوزاری هەرێم: هاتنی گەشتیار لەم زستانەدا بە رێژەی لە 30% زیادیكردووە

کوردستان

01/01/2020‌ 1282 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزار رایگەیاند، ئه‌مساڵ بەراورد بە زستانی ساڵی رابردوو هاتنی گەشتیار لەم زستانەدا بۆ هەرێمی كوردستان بە رێژەی لە 30% زیادیكردووە.
 
مەولەوی جەبار، سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان رایگه‌یاند، "ماوەی پێنج ساڵە هاتنی گەشتیار لە وەرزی زستاندا بەردەوام زیاددەكات و خاوەنی شوێنە گەشتیارییەكانیش لەو رووەوە رۆڵێكی بەرچاویان هەبووە".
 
وتیشی، "ئەگەر رێژەی هاتنی گەشتیار لە وەرزی زستان بەراورد بکرێت بە پێنج ساڵ لەمەوبەر، دەتوانین بڵێین رێژەکە لە 70% زیادیکردووە".
 
هاوكات ئیسماعیل مینەخان، بەڕێوەبەری كارگێڕی لە بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری ھەولێر رایگەیاند، "لە 25/12/2019 تا تا سه‌ری ساڵ، 75 ھەزار گەشتیار لە رێگەی فڕۆكەخانە و دەروازەكان ھاتوونەتە ھەولێر".