لینۆڤۆ یەكەم لاپتۆپ دروست دەكات كە پشت بەتەكنەلۆژیای 5G دەبەستێت

هەمەڕەنگ

14/01/2020‌ 235 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لە پێشانگای ئەلیكترۆنیاتی بەكاربەری " CES 2020"، كۆمپانیای لینۆڤۆ یەكەم لاپتۆپی لەسەر ئاستی جیهان نمایشكرد، كە تەكنەلۆژیای نەوەی پێنجەم  " 5G"  تەیار كراوە، كە بەوە بۆیەكەمجار تەكنیكی تۆرەكانی نەوی پێنجەم بەكۆمپیوتەرە كەسییەكانەوە دەبەسترێتەوە و ئەو تەكنەلۆژیایە هەر لە مۆبایلە زیرەكەكاندا كورت نابێتەوە .

كۆمپیوتەری " Yoga 5G 2" لەیەككاتدا هەم تابلیتە و هەم لاپتۆپ ئەوەش بژاردەیەكی گونجاوە بۆ كاتی گواستنەوە، كە بەلەبەرچاوگرتنی قەبارە بچووك و كردەییەكەی، ئەوە جگە لەوەی یەكەم كۆمپیوتەری كەسییە بە سیستەمی سناپدراگۆن 8cx 5G كوالكۆم كار دەكات.

ئەو ئامێرە تایبەتمەندی تۆڕی نەوەی پێنجەمی هەرە خێرا دەستەبەر دەكات، كە خێراییەكەی ١٠ قاتی خێرایی ئینتەرنێت 4G   دەبێت ، كە ئەویش بەپشتبەستنی بە تۆرەكانی نەوەی پێنجەم و بوونی تایبەتمەندی وای فای ئاست بەرز لەماڵدا . 

وابڕیارە لە بەهاری ساڵی ٢٠٢٠ ئەم كۆمپیوتەرە كەسییەی لینۆڤۆ بەردەست بێت و نرخەكەشی لە ١٤٩٩ دۆلارەوە دەستپێدەكات .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی 


بەپەلە