هۆكاری زۆرخواردنی بەردەم تەلەفزیۆن چییە؟

تەندروستی

14/01/2020‌ 270 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زۆربەی خەڵك خویان بەوەوە گرتووە، كە لەبەردەم تەلەڤیزیۆندا نان بخۆن و پشوو بدەن، بەڵام بەداخەوە ئەو خووە دەبێتە هۆی زیادە خۆری‌و كێش پەیداكردن.

هەندێك كات ئاساییە، كە ئەوە ئەنجام بدرێت ، بەڵام نەبێت بە خوییەكی بەردەوام، وەك دەروناس سوسان ئەبێرس دەڵێت: خواردن لەبەردەم تەلەفیزیۆن بە بەردەوامی شتێكی ناتەندروستە و زیانی هەیە.

خواردن و تەلەڤیزیۆن تەركیز ناهێڵێت
كاتێك لەبەردەم تەلەڤیزیۆن یاخود كۆمپیتەردا ئەوا ئاگات  لەو شتە نامێنێت، كە دەیخۆیت، ئەمە نەك تەنیا چێژی خواردنەكە ناهێڵێت بەڵكو وا دەكات زیاتریش بخۆیت هەرچەندە گەدەش پڕ بووە.

توێژینەوەكانیش پاڵپشتی ئەمە دەكەن و دەڵێن: كە خواردن سەرنج بۆ خواردنەكە كەم دەكاتەوە.

چۆن ئەم خووە نەهێڵیت؟
ئەو دوو خووە بەیەكەوە مەهێڵە، واتا یان ئەوتا خواردنەكە بخۆ، یاخود تەماشای Tv، بكە، چونكە وا دەكات خواردن كەمتر بخورێت.

خواردنی باش هەڵبژێرە، ئەگەر زاینت ئەو خووەت پێ تەركناركێت ئەوا خواردنێكی باش و تەندروست هەڵژێرە بۆ ئەوەی زیانی نەبێت، بۆ نموونە  خواردنی بێ شەكر و كافاین و كەمی كاربۆهایدریات هەڵبژێرە.

مەهێڵە تەنیا دەستت تەنیا بەخواردنەوە خەریك بێت  و بەڵكو هەوڵبدە دەستت خەریك بكە بەشتێكی دیكەوە.

وەرگێڕان: ڕەوەند ئیسماعیل