شارپرێس:
عێراق بڕیارێك دژى ئێران دهردهكاتو نیشتنهوهى فڕۆكهكانى ئێران لهفڕۆكهخانهكانى خۆى قهدهغه دهكات، سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکانی ئێرانیش زانیاریى ئاشكرادهكاتو ڕایدهگهیهنێت، "عێراق نیشتنەوەی فڕۆکەی مەدەنی جۆری MD ئێرانی لەفڕۆکەخانەکانی قەدەغەکردوە".
مەقسود ئەسعەدی سامانی سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکانی ئێران ڕایگەیاند؛ "وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بەبێئەوەی هۆکارەکەمان بۆ ڕونبکاتەوە، نیشتنەوەی فڕۆکەی جۆری MD ئێرانی لەفڕۆکەخانەکانی عێراق قەدەغەکردوە".
فڕۆکەی مەدەنی MD دروستکراوی ساڵی 1980ی ئەمریکایەو تائێستا لەهێڵی ئاسمانیی ئێران کاری پێدەکرێت.
ئەو فڕۆکەیە بەهۆی کۆنییو کێشە تەکنیکییەکانی چەندین ساڵە لەهێڵی ئاسمانیی وڵاتان لادراوە، بەڵام بەهۆی گەمارۆکانی ئەمریکا، تائێستا لەهێڵی ئاسمانی ئێراندا کاردەکەن.
ئێران 45 فڕۆکەی مەدەنی جۆری MD هەیەو لەو ژمارەیە 18 فڕۆکە پەکیانکەوتوەو 27 فڕۆکەی دیکەش لەلایەن هەردوو کۆمپانیای "زاگرۆس"و "ئاتا" کاریان پێدەکرێت.