شارپرێس:
ڕۆژنامەی یەدیعوت ئەحرۆنۆتی ئیسرائیلی وردەکارییەکانی دەستگیرکردنی "شانەیەکی ئێرانی" لە سوریا لەلایەن ئیسرائیلەوە لە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ئاشکرا کرد.
ڕۆژنامەکە لە زاری فەرماندەی فەوجی ٧٠١٢ی لیوای یەدەگی ئەسکەندەرۆنەوە بڵاویکردەوە، ئۆپەراسیۆنەکە لە ١٠ کیلۆمەتر لە دووری دیمەشقەوە بووە.
بەپێی ئەو زانیاریانە، هێزەکانی ئیسرائیل ئەندامانی سوپای پاسدارانی ئێرانیان لە سەر زەوی ڕاکێشاوە و چاویان بەستوونەتەوەو لە زیندانە نەناسراوەکانی ناوخۆی ئیسرائیل دەستبەسەریان کردووە.
ئەو فەرماندە سەربازییە ئیسرائیلییە دەڵێت "سەربازەکانمان بردە ناوەندی سوریا، ئەرکەکە ئەوە بوو لە یەک کاتدا ئەندامانی شانەیەکی سەر بە سوپای قودسی ئێران دەستگیربکەین، تەنها کەمێک پێش ئەوەی هێرش بکەنە سەر هێزەکانمان لە ناوچەکە، ئەمەش بەبێ ئاشکراکردنی ئۆپەراسیۆنەکە تا کاتی گەڕانەوەمان.
ئ.ه