شارپرێس:
فۆزا یوسف ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی پەیەدە دەڵێت، ئەوەندی چاودێری دەکەین ئامادەکاری بۆ دروستکردنی پەرلەمان دەکرێت کە هەموو سوریا لە خۆی دەگرێت، بەڵام تا ئێستا هیچ پەیوەندییەک لەگەڵ شاندی دانوستانکارمان نەبووە. لە لایەکی ترەوە ئیدارەی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و ئەنجومەنەکانی گەل هەن، تا ئێستا هیچ پەیوەندییەک لەگەڵ ئەوانیشدا دانەنراوە.
یوسف بۆ ئاژانسی فوڕات دەڵێت، لە پڕۆسەی ڕابردوودا لە ڕاگەیاندنی دەستووری کاتی سوریا، لە پرسی پێکهێنانی حکومەتدا، دیسان لە کاتی کۆنفرانسی دیالۆگی نیشتمانیدا کەموکوڕی زۆر ئەنجام درا. چەندین جار هەڵسەنگاندن و ڕەخنەمان گرت، بەڵام ئەم دۆخە دووبارە دەبێتەوە.
دەشڵێت، بۆ ئەوەی متمانەی زیاتر لە نێوان لایەنەکانی سوریادا دروست ببێت، دەبێت پێکەوە ئەم پرۆسەی ڕاگوزەرە بەرێوەببەین و پێکەوە سوریای نوێ پەرە پێبدەین. ڕێبازی دوورخستنەوە هێشتا بەردەوامە. ئەم ڕێبازە خزمەت بە یەکێتی گەلانی سووریا ناکات، خزمەت بە دروستکردنی متمانە لە نێوان لایەنەکانی سوریا ناکات.
فۆزا یوسف ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێچەوانەوەی ئەمەوە هەرکاتێک پڕۆسەکە پەرەی پێدەدرێت پێکهاتە هەرێمییەکان بەشداری پڕۆسەکە ناکرێن. هەرچەند بەشداربوونی دادپەروەرانە و دیموکراتیکیانەی ئەم هەرێمانە بە ئیرادەوە بەدی بهێنرێت، یەکێتی گەلانی سوریا زیاتر بەرەوپێش دەچێت، زەمینە و دەرفەتی ڕێککەوتنی درێژخایەن دروست دەبێت.
هەروەها فۆزا یوسف هۆشداریدا، کۆمەڵێک زانیاریمان هەیە بۆ ئەوەی لە پەرلەماندا جێبگرن لەگەڵ چەندین کەس پەیوەندییان داناوە. دەمانەوێت ئەمە بڵێین؛ ئەگەر بەشدارییەکی بە ئیرادە، لە لایەکی دیکەوە ئەگەر نوێنەرایەتی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە فەرمی جێبەجێ نەکرێت، ئەو کەسایەتیانەی بەشداری دەکەن نوێنەرایەتی هەرێمەکانمان و گەلەکەمان ناکەن. ئەمە تەڵەیە. دەبێت گەل و ڕۆشنبیرانمان کە بانگهێشتی وەهایان پێگەیشتووە نابێت بکەونە ئەو تەڵەیەوە.
ڕونیشیکردەوە، ئێمە دەمانەوێت سوریایەکی دیموکراتیک بونیات بنێین. هەربۆیە دەبێت ئیرادەی سیاسی بە بنەما وەربگیرێت. دەمانەوێت مافی گەلەکەمان مسۆگەر بکەین. دەبێت ئیرادەی گەلی کورد لەبەرچاو بگیرێت. شاندێک هەیە بەناوی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کۆبونەوە ئەنجام دەدات، شاندێک هەیە بەناوی کوردەوە دامەزراوە. ئەگەر لە ئاستێکی فەرمیدا پەیوەندی لەگەڵ ئەو دامەزراوانەدا دروست بکرێت و لەسەر ئەو بنەمایە هەنگاو بنرێت پێشکەوتن بەدەست دێت، بەڵام هیچ سوودێک لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەسەر بنەمای تاکەکەسی نابێت. بە پێچەوانەوە ئەم چارەسەرییە تاکەکەسییە یان بەشداربوونی تاکەکەسی خزمەتی ئەم دۆزە ناکات، هەڵوێستی هاوبەشمان زیاتر لاواز دەبێت، هیوادارین کەس نەکەوێتە ئەم تەڵەیەوە.
