شارپرێس:
سزای سێدارەی ئیلیا خەلیفەزادە، هاووڵاتیی خەڵکی سەقز لە پێش چاوی خەڵک، لە بەرامبەر بەندیخانەی ناوەندیی بۆكان جێبەجێ كرا.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سزای سێدارەی ئیلیا خەلیفەزادە، بەندكراوی تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵكی سەقز لە پێش چاوی خەڵک لە بۆكان جێبەجێ كرا.
ئیلیا خەلیفەزادە ساڵی ڕابردوو بە تۆمەتی دەستدرێژی سێكسی دەستبەسەرکرا و لە لایەن دەزگای دادوەری كۆماری ئیسلامیی ئێران سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.
ئ.ه