د.سه‌باح به‌رزنجى له‌سلێمانى ده‌ستگیركرا

کوردستان

10 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 8237 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

د. سەباح بەرزنجی پەرلەمانتاری پێشوتری کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لەشاری سلێمانی دەستگیرکرا، وتەبێژی پۆلیسیش دەڵێت، ئەوان دەستگیریان نەکردوە.


بەرپرسێکی باڵای کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ڕایگەیاند، "د. سەباح شەوی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سلێمانییەوە دەستگیرکراوە".

سەباح بەرزنجی جیا لەوەی پەرلەمانتاری پێشووتر بوە لەپه‌رله‌مانى كوردستان، مامۆستای زانکۆیەو یەکێکە لەکەسایەتییە دیارە ئاینییەکانی هەرێمی کوردستان.

ڕائید سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایكردوه‌، "ئێمە ئاگادارنین‌و لەلایەن ئێمەوە دەستگیرنەکراوە".

بۆ زانینی هۆکاری دەستگیرکردنە، دوو بەرپرسی باڵای کۆمەڵی دادگەری قسەیان كردوه‌و وتویانه‌، "تائێستا هۆکارەکەمان بۆ ڕون نەبوەتەوە".

بەوتەی بەرپرسانی کۆمەڵ، بڕیارە ئەمڕۆ سەباح بەرزنجی ئازادبکرێت.

د.سه‌باح به‌رزنجى، پسپۆڕی یاساو شەریعەت‌و فکری ئیسلامیه‌، خاوەنی بڕوانامه‌ى دکتۆرایه‌ له‌چه‌مک‌و بنه‌ماکانى یاسا، ئێستاش مامۆستایه‌ له‌کۆلیژى  زانکۆى گۆیژه‌ بۆ دیراساتى دینى.