حكومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى موچه‌وه‌ كۆبوه‌وه‌

کوردستان

13/07/2025‌ 13796 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كۆبونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌موچه‌و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێم‌و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم ئه‌نجامدا.


لەڕاگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمدا هاتوە، ئەمڕۆ یەکشەممە، بەئاماده‌بونى مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم‌و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران کۆبوونەوەیەکی تایبەتى ئه‌نجامدا.

له‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا هاتوه‌، "دوایین هەوڵ‌و دەرئەنجامەکانی گفتوگۆو دانوستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ تایبەت بەموچەو شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێم‌و هەرچی زوو دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ كراوه‌".

ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه‌، "لەکۆبونەوەکەدا، جەخت لەچڕکردنەوەی هەموو هەوڵەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ کراوه‌، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەو لەمبارەیەوە کۆدەنگیی‌و هاوهەڵوێستیی هەیە بۆ دەستەبەرکردنی موچەو شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان کە مافێکی یاسایی‌و دەستوریی موچەخۆرانە".

باس له‌وه‌شكراوه‌، حکومەتی هەرێم بەردەوامە لەکاری هاوبەش بۆ کۆتاییهێنان بەم کێشەیە کە بەداخەوە، کاریگەریی زۆر خراپی کردوەتەسەر بژێویی‌و بارودۆخیی ژیانی موچەخۆران‌و هاوڵاتییانی هەرێم بەگشتیی‌و ئەم بابەتەش، کاری لەپێشینەو ئێستای حکومەتەو لەم پێناوەشدا، لەکاری بەردەوامدایە بۆ چارەسەرکردنی.