هه‌سه‌ده‌ وه‌ڵامى نێردراوه‌كه‌ى تره‌مپ ده‌داته‌وه‌

کوردستان

13/07/2025‌ 23131 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

هه‌سه‌ده‌ وه‌ڵامى نێردراوه‌كه‌ى تره‌مپ ده‌داته‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئێمه‌ نیازی دابەشكردنی سوریاو جیاكردنەوەی ناوچەكانی خۆمان نییە له‌سوریا".


ئەبجەر داود وتەبێژی فەرمیی هەسەدە ڕایگەیاند، "نیازی دابەشكردنی خاكی سوریاو جیاكردنەوەی ناوچەكانی باكوری ڕۆژهەڵاتی سووریامان نییە، هەندێك قسەكانی تۆماس باراك نێردراوی ئەمریكا بۆ سوریا لەوبارەوە بەدەمارگرتن دادەنێن، بەڵام ئێمە بەمیانڕەوی دەزانین".

ده‌شڵێت:"شتێكی ئاساییە هەسەدە بچێتە پاڵ سوپای سوریاو ئامادەین ببین بەبەشێك لەسوپای بەرگریكار لەسوریا، ئەگەرچی جیاوازییەك لەنێوان پێكهاتەی سوپای سوریاو هێزەكانی هەسەدە هەیە، ئەوەش پێویستیی بەكاتە بۆ ڕێكخستنەوە".