شارپرێس:
وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سەردانی پیۆنگیانگی کردو پەیامێکی ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی ڕوسیای پێشکەش بەکیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکور کرد، سهرۆكى كۆریاى باكوریش وتویهتى، "پشتیوانیی هەموو هەنگاوهكانى مۆسکۆ دەکەین".
سێرگی لاڤرۆڤ لەمیانی كۆبونهوهیدا لەگەڵ کیم جۆنگ ئون وتی:"ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی ڕوسیا گەرمترین سڵاوی هەیە بۆتانو پابەندبونی خۆی سەبارەت بەهەموو ئەو ڕێککەوتنانەی کە کراوە پشتڕاستدەکاتەوە".
لاڤرۆڤ ئاماژەی بەوەشکرد، سەرۆک پوتن بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی بەردەوامبونی پەیوەندییە ڕاستەوخۆکانە لەگەڵ ئێوە لەداهاتویەکی نزیکدا.
وەزیری دەرەوەی ڕوسیا وتیشی:"ئامانجی سەردانەکەی هاوبەشی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵاتە".
لای خۆیەوە کیم جۆنگ ئون ڕێبەری کۆریای باکور پێشوازیی لەسێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوە ڕوسیا کردو ئاماژەی بەوەدا؛ "پشتیوانیی هەموو ئەو هەنگاوانەی مۆسکۆ دەکەن کە گرتویانەتەبەر بۆ چارەسهرکردنی قەیرانی ئۆکرانیا بەشێوەیەکی یەکجاریی".
کیم جۆنگ ئون جەختی لەوەشکردوەتەوە؛ دڵنیان لەوەی ڕوسیا سەردەکەوێت بەسەر ئەو هەڕەشانەی ڕوبەڕوی سەروەری خاکەکەییو ئاسایشی نەتەوەییەکەی بوەتەوە.