شارپرێس:
دواى ده‌ستگیركردنى له‌لایه‌ن ئاسایشى سلێمانیه‌وه، ئه‌مڕۆ د. سەباح بەرزنجی پەرلەمانتاری پێشوی كۆمەڵی دادگەری ئازادكرا، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ئاسایشى سلێمانى هۆكارى ده‌ستگیركردنه‌كه‌ى ئاشكراده‌كات.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه، سەرچاوەكانی ئاسایشی سلێمانی ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه، دوێنێ د. سەباح بەرزنجی، دوای گەڕانەوەی بۆ سلێمانی، لەیەکێک لەبازگەکان به‌هۆى ئه‌وه‌ى ناوی چواری لێکچوی هەبوە ده‌ستگیركراوه.
د. سەباح بەرزنجی پەرلەمانتاری پێشوتری کۆمەڵی دادگەریی بوه له‌په‌رله‌مانى کوردستان‌و شەوی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سلێمانییەوە دەستگیرکرابوو.
سەباح بەرزنجی جیا لەوەی پەرلەمانتاری پێشووتر بوە لەپه‌رله‌مانى كوردستان، مامۆستای زانکۆیەو یەکێکە لەکەسایەتییە دیارە ئاینییەکانی هەرێمی کوردستان.
د.سه‌باح به‌رزنجى، پسپۆڕی یاسا‌و شەریعەت‌و فکری ئیسلامیه، خاوەنی بڕوانامه‌ى دکتۆرایه له‌چه‌مک‌و بنه‌ماکانى یاسا، ئێستاش مامۆستایه له‌کۆلیژى زانکۆى گۆیژه بۆ دیراساتى دینى.