شارپرێس:
ڕاوێژکارێکی پێشوی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایدهگهیهنێت، کوردو ئەمریکا مێژویەکی پڕ لەشکۆیان هەیە لەجەنگی دژە تیرۆردا خوێنی کوردو ئەمریکییەکان تێکەڵی یەکتربون، گەلی ئەمریکاش پشتیوانی کوردە.
وەلید فارس ڕاوێژکاری پێشوی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، لهبارهى وتەکانی نێردەی سەرۆکی ئەمریکا لەسوریاو هەڵسەنگاندنی بۆ چەندین پرسی پەیوەندیدار بەکورد وتى:"مێژویەکی درێژ لەنێوان گەلی ئەمریکاو پێکهاتەکانی سوریادا هەیە".
وتیشى:"گرنگترین پێکهاتەیان کە هاوبەشییەکی مێژوییمان لەگەڵیدا هەیە لەپرسی دژی تیرۆردا ئەویش کوردە، لەجەنگی دژە تیرۆردا خوێنی ئەمریکی تێکەڵ بەخوێنی کورد بوە".
بهوتهى وەلید فارس، "ژمارەیەکی زۆری ئەمریکییەکان نایانەوێت هێزەکانی هەسەدە چەک دابنێنو تێکەڵی سوپای سوریا بن، گەلی ئەمریکا هەمیشە پشتیوانی لەکورد کردوە".