دیگۆ خانەنشین بوونی مسۆگەركرد

هەمەڕەنگ

14/01/2020‌ 976 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەگەڵ دڵنیابوون لە ئایندە، دواجار دیگۆ گەڕایەوە بۆ ماڵەكەی، كە 55 ساڵ ئەركێكی گەورەی پێ سپێردرا.

دیگۆ لەگەڵ كلاوەیەكی رەقی پشتی و پێستێكی ئەستوور هەروەك چەرم، كە چەقۆ نایبڕێت، لەگەڵ روویەكی زەردی درەوشاوە و دوو چاوی بچووك، ئەمانە هەمووی تەنیا لەدیگۆ-دا ئەبینرێت.

ئەو كیسەڵێكە تەمەنی زیاتر لە 100 ساڵە و ئەستەم نییە نەوەی تریش بخاتەوە، لەنێو ژمارەیەك لەو كیسەلە دەگمەنە زەبەلاحانەدا "دیگۆ" توانی هاوجۆری خۆی لەفەوتان (ئینقراز) بپارێزێت و ئەویش دوای ئەوەی لەساڵی 1965ەوە داواكراوە بۆ باخچەیەكی سان دیگۆ لەكالیفۆرنیا.

لەماوەی 55 ساڵی رابردوودا، 2000 نەوەی جۆری كیسەڵی هاوشێوەی خۆی خستووەتەوە، بۆیە دوای ئەو ماوە زۆرەی دابڕان لەشوێنی خۆی بڕیارە مانگی مارچ-ی 2020 بگەڕێتەوە بۆ دوورگەی ئیسپانیۆل لە گالاباگۆس لە ئیكوادۆر.

بەرێوەبەری پاخچەی گالاباگۆس خۆشخاڵە، كە دوای ئەو ماوەیە دیگۆ دەگەڕێتەوە بۆ زێدی خۆی ئەویش دوای گەشتێكی گەریدەی زانستی بۆ كالیفۆرنیا.

دیگۆ یەكێك لەو كیسەلە نێرانەی، كە پاڵنەرێكی ناوازەی هەیە بۆ سێكسكردن، كە ئەمە هەڵێكی دەگمەنی رەخساند بۆ زانایانی گیاندارانی بێبڕبڕەدار و بڕبڕەدارەكان، بێ خەم بن لەوەی نەوەی ئەم كیسەڵە دەگمەنی جۆری چێلینۆیدس، نافەوتێت.

رۆژی 12ی جێنیوەری، بەڕێوەبەری باخچەی گالاباگۆس-ی نیشتمانی، لەراگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد توانیان مانەوەی ئەم جۆرە لە كیسەڵ مسۆگەر بكەن.

پرۆگرامەكەی باخچەی گالاباگۆس لە ساڵی 1965 دەستی پێكردووە، لەئێستادا 14 كیسەڵ لەم جۆرە ماوەتەوە لە گالاباگۆس كە 12ی مێ و 2 دانەی نێرە، لەو دوو نێرەش تەنیا دیگۆ ئەتوانێت نەوە بخاتەوە.

دوورگەی ئیسپانیۆل یەكێكە لە كۆنترین بەشەكانی دورگەكانی گالاباگۆس لە ئیكوادۆر و سیستمی ئیكۆلۆجی دورگەكە رۆلێكی باڵای هەیە لە گەشەپێدانی بیردۆزەی داروین-ی گەشەسەندن.

وەرگێڕان: لوقمان غەفوور
سەرچاوە: زە واشنتۆن پۆست