ئالاسكا.. چیرۆكی ئەو پیاوەی ٢٣ رۆژ لەناوچەیەكی بەستەڵەك خۆی راگرت

هەمەڕەنگ

15/01/2020‌ 459 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەگوێرەی پێگەی "سكای نیوز"ی بەریتانی، پیاوێك لەناوچەیەكی بەستەڵەكی هەرێمی ئالاسكای ئەمەریكا دوای سوتاندی خانووەكەی توانیویەتی بۆ ماوەی ٢٣ رۆژ خۆی رابگرێت .

سەرچاوەكە باسی لەوەش كردووە، كە تاسیۆن ستیلی تەمەن ٣٠ ساڵ، دوای ئەوەی بەهەڵە كارتۆنێك لەئاگردانی ماڵەكە دادەگیرسێنێت، بەڵام بۆ بەدبەختی ئەو كەسە بەخێرایی ئاگرەكە پەرە دەستێنێت و هەموو كون و قوژبنێكی خانووەكە دەگرێتەوەو بەتەواوەتی دایدەمركێنێت .

دوای گڕگرتنی خانوەكە،  ستیلی بەخۆی و چەند بەتانی و چاكەتێك و كیسە خەوێك و برێك خواردنەوە خۆی دەرباز دەكات .

رووداوەكە لە ناوەراستی مانگی دیسەمبەری ٢٠١٩ و لەناوچەیەكی دوورەدەستی دۆڵی سۆسیتنا روویداوە، كە بە قسەی ستیلی سەگەكەی نەیتوانیوە دەربازی ببێت و لەناو ماڵەكەدا سووتاوە.

ستیلی باسی لەوەش كردووە، كە بەهیچ جۆرێك ناتوانم وەسفی ئەو رووداوە ناخۆشە بكەم، كە روویدا، وەك ئەوە وابوو سییەكانم لێكبكەنەوە، ئەوكاتە زۆر بێچانس بووم تەنانەت مۆبایلەكەشم كاری نەدەكرد .

هەروەها دەڵێت: ویستم بە نووسینی وشەی فریام بكەون سەرنجی ئەوانە رابكیشم، كە دەیبینن، بەڵام هیچ سوودی نەبوو، بەشی زۆری كاتەكەم بە خەوتن لەناو ئەشكەوتێكی سەهۆڵین بەسەر دەبرد و نەمدەویست بڕۆمە دەرەوە.

ستیلی دوای تێپەڕبوونی ٢٣ رۆژ چاوەڕوانی خۆراگرتن بەهۆی یەكێك لە هاوڕێكانییەوە رزگاری بوو، ئەویش دوای  ئەوەی دەسەڵاتدانی ویلایەتەكەی لە حاڵەتی دیارنەمانی ستیلی ئاگادار كردبووەوە.

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو ستیلی رزگار كرا و بەقسەی دەسەڵاتدارانی ویلایەتەكە باری تەندروستیشی زۆر باشە.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی