روسیا رێگری لەهەڵگیرساندنی شەرێكی گەورە لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات

مەلەفی تایبەت

15/01/2020‌ 2061 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
روسیا، ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەڕنێت، ناونیشانی راپۆرتێكە لەگۆڤاری (فزغلیاد) بڵاوكراوەتەوە، دەربارەی رۆڵی روسیا لەهەڵنەگیرساندنی جەنگێی گەورە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

بەپێی راپۆرتەكە، بەشێوەیەكی بەرچاو باس لەوە دەكرێت كوژرانی قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی خزمەت بە بەرژەوەندیەكانی روسیا دەكات، بەوەی دەبێتە مایەی بەهێزكردنی پێگەكەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

هەر بەپێی راپۆرتەكە، بەڵام لە راستیدا، گرنگ نییە روسیا لە ئایندەدا چی دەباتەوە؟ بەڵكو ئەوەی بەدەستهێناوە لە پێش 3ی یەنایری 2020. ئەمریكاش پێویستی بە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نییە، بەلای  كەمەوە دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا وڵاتەكەی دەوێت و دەیەوێت دەسەڵاتی خۆی لە واشنتۆن جێگیربكات، لەگەڵ ئەوەشدا دەرچوون لە تەڵەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بابەتێكی رووگیرانەیە.

بەو مانایە، كوشتنی قاسم سلێمانی لەسەر دەستی ترامپ بابەتێكی نێوخۆیی ئەمریكایە، كە ترسی ترامپ گەیشتبوە رادەی ئەوەی بچێتە قاڵبی (كارتەری لاوازەوە) (كە لەسەردەمی ئەودا باڵیۆزی ئەمریكا لە تاران ساڵی 1979 دەستی بەسەردا گیرا) و هەڵبژاردنەكانی دۆڕاند و ئەم كارەی بە شێوەیەك بوو، كە دەچێتە قاڵبی سەركێشی كردنەوە.

بەكوشتنی سلێمانی، ترامپ نیازی ئەوەی نەبوو ئێرانییەكان قەڵستر بكات، بۆ ئەوەی هێرشی راستوخۆ نەكەنە سەر ئەمریكا، كە زۆر بە سانایی ئەو دەیوست دۆخی ناوخۆ لەسەر حسابی ئەوان باش بكات. 

بۆیە گرنگە پرسیاری ئەوە بكرێت ئایا بڕیارێكی شێتانە بوو؟ بە شێوەیەكی رێژەیی بەڵێ، چونكە هۆكارێكی دایە دەست ئێرانییەكان بۆ ئەوەی لە سەرتاپای رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هێرش بكەنە سەر ئەمریكییەكان. 

ئەمەش بووە مایەی ئەوەی ئەمریكا ناچار بێت لێدانێكی تۆڵە كردنەوە لەگەڵ مەترسی چوونە نێو جەنگێكی گەورەوە لە ئێران بسرەوێنێت.

نە ترامپ و نە رابەری خامنەیی جەنگیان دەوێت، بەڵام لە هەندێك كاتدا جیهان بەبێ ویستی سەركردەكان دەكەوێتە كارەساتێكی گەورەوە، بەڵام هەبوونی روسیا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەگەری روودانی كارەساتێكی گەورە دوور دەخاتەوە، بۆیە تەقینەوەكەی 3ی یەنایەری بەغدا دووبارە بونەوەی فیشەكەكەی 28ی یۆنیۆی 1914 لە سەرایڤۆ نابێت. ئەمەش سودی سەرەكی روسیایە لەدەرەوەی سنورەكانی خۆی بۆ سەرجەم جیهان.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا