ئەمریكا 6 فڕۆكەی ئێف-35ی ناردووەتە ئاسمانی ئێران

لە میدیاکانەوە

18/01/2020‌ 3361 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: لوقمان غەفوور
سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، بەپێی راپۆرتێكی ئێران لەو كاتەی فڕۆكە ئۆكرانییەكە كەوتووەتە خوارەوە، چەند فرۆكەیەكی ئێف – 35 لەناو خاكی ئێران-دا بوون.

بەپێی راپۆرتێكی دەیلی ستار، ئێران، لەسەر زاری سێرگی لاڤارۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا، دانی بەوەداناوە، لەوكاتەی ئێران فڕۆكە ئۆكرانییەكەی بە موشەكی زەمینی خراوەتە خوارەوە، نائارام بووە لەوەی، كە زیاتر لە 6 فرۆكەی ئیف – 35 لەناو خاكی ئێران بەبێ هیچ بەرگرییەك هاتووچۆیان كردووە.

وەزیری دەرەوەی روسیا راشیگەیاند، هەرچەندە ئەم زانیارییانە نەسەلمێنراوە بەڵام ئەگەری تێدەچێت.

سەرچاوەیەكیش لە پێنتاگۆن بە نیویۆرك تایمز-ی رایگەیاند، هەرچەندە سەرلەبەری ئەو هەواڵە ناڕاستە، بەڵام لەئێستا جگە لەئەمریكا، چەند وڵاتێكی تری وەك ئیسرائیل و بەریتانیا و ژاپۆن هەمان فرۆكەیان هەیە. 

سەرچاوەكە راشیگەیاندووە، كە كەواتە ئەگەر واشبێت، سەلمێنەری ئەوەیە ئێف – 35 جەتوانێت ئەركی خۆی جێبەجێ بكات و بچێتە بێئەوەی راداری وڵاتان كەشفی بكات.

سەعات 6:12 بەیانی رۆژی 8ی جێنیوەری فرۆكەی بۆینگ 737 لە فرۆكەخانەی ئیمام خومەینییەوە بە 176 سەرنشینەوە كە 9 كەسیان تیمی فرۆكەكەن و كەوتەخوارەوە و تێكڕای كەسەكانی نێو فرۆكەكە گیانیان لەدەستدا.

بەهۆی كەوتنەخوارەوەی ئەم فڕۆكەیەی هێڵی ئاسمانی ئۆكرانیا، قەیرانێكی قووڵی تووشی كاریەدەستدانی ئێران كردووە، كە بووە هۆی ناڕەزایی و خۆپیشاندانی گەورە لە تاران لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا.

بەڵام رۆژی 9ی جێنیوەری گۆڤاری نیوزویك راپۆرتێكی بڵاوكردەوە، كە ئەو فرۆكە ئۆكرانییەی رۆژی 8ی جێنیوەری كەوتەخوارەوە و 176 سەرنشینی تێدا گیانی لەدەستدا بەهۆی لێدان بە مووشەكەوە بووە. 

بەپێی راپۆرتەكەی نیوزویك فرۆكە ئۆكرانییەكە بەهۆی لێدانی مووشەكی زەمینی (TOR-M1) ی دروستكراوی روسی خراوەتە خوارەوە كە سیستمێكی مووشەكی بەرگری كورت مودایە كە فرۆكەی بێ فرۆكەوان و كۆپتەر توانی دەقاندنی هەیە و لەسیستمی ناتۆدا بە (Gauntlet) تۆماركراوە.

دوو رۆژ دوای رووداوەكە سێ بەرپرسی باڵای پێنتاگۆن و سی ئای ئەی و هەواڵگری عێراقی بە گۆڤاری نیوزویك-ی راگەیاند، ئەو فرۆكەیەی بە 176 سەرنشینەوە كەوتووەتە خوارەوە بە هۆی سیستەمی بەرگری موشەكییەوە كەوتووەتە خوارەوە نەك هەڵەی تەكنیكی.

هەرچەندە پێشتر بەپێی راپۆرتێكی كریستیان تریبرت رۆژنامەنووسی لێكۆلەرەوەی هەواڵگری زە نیویۆرك تایمز، چەند لێكۆلینەوەیەكی لەسەر رووداوەكە كردبوو ئەویش دوای ئەوەی چەند گرتەیەكی تری ڤیدیۆیی چنكگەوت كە ساتی تەقاندنی مووشەكەكە نیشاندەدات.

بەڵگەگان ئەوەی نیشاندا، كە موشەكەكە لە بنكەییەكی سیستمی بەرگری ئاسمانی ئێرانی لە باكووری خۆرهەڵاتی شارۆچكەی باراند، دەرچووە و پاش چەند چركەیەك فرۆكەكەی پێكاوە.

هەروەها بەپێ لێكۆڵینەوەیەكی تری هەواڵگری ئەمریكی رۆژی 8ی جێنیوەری، (دە) فرۆكەی تر لە فرۆكەخانەی ئیمام خومەینی تارانەوە فڕیون و بەو هێڵەدا رۆیشتوون، بەڵام تەنیا ئەو فرۆكەیە لێیدراوە.

 هەروەها پێشتر رۆژنامەی زە دیترۆیت لە رێگەی هەواڵگری ئێرانییەوە ئەوەی دەستیكەوت لە ئەنجامی لێكۆڵینەوەی ناوخۆی هێزە چەكدارەكانی ئێرانەوە، راداری بنكەی هێزی بەرگری ئاسمانی لە شارۆچكەی (باراند)، فرۆكەكەی بە فرۆكەی بێ فرۆكەوان خوێندۆتەوە و راستەخۆ ئۆپراسیۆنی خستەخوارەوەی فرۆكەكەیان ئەنجامداوە.


بەپەلە