دۆناڵد ترامپ لەداڤۆس لەگەڵ بەرهەم ساڵح كۆدەبێتەوە

عیراق

18/01/2020‌ 945 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا بەنیازە لەپەراوێزی كۆڕبەندی داڤۆس لەسویسرا لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق كۆببێتەوە.

كۆڕبەندی داڤۆس لەسویسرا، لە 21 بۆ 24 ئەم مانگە دەست بەچالاكییەكانی دەكات‌و بەپێی راپۆرتێكی كەناڵی CBS Newsی ئەمریكی، ئیدارەی ئەمریكا لەئێستاوە كار بۆ كۆبوونەوەی بەرهەم ساڵح‌و دۆناڵد ترامپ دەكات.

هەر بەپێی راپۆرتەكە، ترامپ بەنیازە لەو كۆبوونەوەیە گفتوگۆ لەسەر دۆخی عێراق بكات، بەتایبەتی پرسی گرژییەكانی نێوان ئەمریكاو ئێران، كە ماوەیەكە رووی لەهەڵكشان كردووە.

دۆناڵد ترامپ لەو بارەوە رایگەیاند، كە سەردانی داڤۆس دەكات‌و لەو سەردانەش چاوی بەچەند سەركردەیەكی جیهانی دەكەوێت، بەبێ‌ ئەوەی ناوی هیچ سەركردەیەك بهێنێت.

جاری دووەمە دۆناڵد ترامپ لەگەڵ بەرهەم ساڵح كۆدەبێتەوە، كە جاری یەكەم لەكۆبوونەوەی ساڵانەی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان لەنیۆیۆركی ئەمریكا كۆبوونەوە.

هـ ـ ح