سوودی خواردنی گوڵەبەڕۆژە

تەندروستی

11/02/2020‌ 1649 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
تامارا پرۆنتسیڤای ڕوسی، شارەزا لە بواری خۆراك دەڵێت: خواردنی تۆوی گوڵەبەڕۆژەی وشك كاریگەری ئەرێنی لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە.

لەدیمانەیەكیدا لەگەڵ ڕادیۆی سپۆتنیك، شارەزا ڕوسییەكە دەشڵێت: یەكێك لە سودە گرنگەكانی خواردنی تۆوی گوڵەبەڕۆژە، كۆكردنەوەی ڕێژەیەكی زۆری ڤیتامین E یە لە لەشی مرۆڤ، كە ڕێگری لە پیربوونی خانەكانی لەشی مرۆڤ دەكات.

لەڕوونكردنەوەكانیدا تامارا ئەوەشی وت: تۆی گوڵەبەڕۆژە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین E ، كە بەرپرسە لە جوانی پێست و پاراستنی خانەكان، هەروەها ئەو ڤیتامینە یارمەتی پتەوبوونی ئێسكەكانی مرۆڤ دەدات، بەڵام پێویستە ئەوەمان لەبیر نەچێت، كە تۆی گوڵەبەڕۆژە، پلەی گەرمی جەستەی مرۆڤ بەرز دەكاتەوە

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ