لە کەرکوک هێرشى موشەکی کرایە سه‌ر سه‌ربازگه‌ی كه‌ی وه‌ن

عیراق

13/02/2020‌ 997 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەمشەو لە سنورى کەرکوک بە موشەک هێرشكرایه‌ سه‌ر سه‌ربازگه‌ی كه‌ی وه‌ن.

سەرچاوەیەکى ئەمنى لە سنورى پارێزگاى کەرکوک بە شارپرێسى راگەیاند، کەمێک پێش ئێستا هێرشێکى موشەکی کرایە سەر سەربازگەى کەیوەن.

بەوتەى سەرچاوەکە هێزە ئەمنییەکان و سەربازانى ئەمریکا لەسنورە کۆبوونەتەوەو بۆ لێکۆڵینەوەو بەدواداچون لەو هێرشە.

سەبارەت بە زیانەکانیش ئەو سەرچاوەیە رونیکردەوە، تائێستا نازانرێت کە هێرشەکە زیانى گیانى هەبووە یان نا.
سەربازگەى کەیوه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا تێیدا جێگیر كراون و لەمانگى ١١ى ساڵى رابردووش هێرش کرایە سەر ئەو سەربازگەیەو کارمەندێکى سەربازگەکە کوژرا.

س.هـ