شارپرێس:
كورد و سوننه سازش له‌داواكارییه‌كانیان له‌سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێردراوی عێراق ناكه‌ن، په‌رله‌مانتارێكیش ده‌ڵێت شیعه‌كان سازشی زۆریان كردووه.
ئه‌حمه‌د كینانی، ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی فه‌تح له‌په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، هێزه شیعه‌كان بۆ حكومه‌تی نوێی عێراق سازشیان له‌سه‌ر زۆرێك له‌داواكارییه‌كانیان كردووه، به‌ڵام هێشتا هێزه كوردیی و سوننییه‌كان سازشیان نه‌كردوه.
كینانی ده‌شڵێت، كورد سوره له‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی وه‌زیری دارایی عێراق له‌كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت.
به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌گه‌ر بێتوو محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێردراوی عێراق داواكاریی كورد و سوننه‌كان ڕه‌تبكاته‌وه، ئه‌وا پرسی متمانه‌به‌خشین به‌كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق دواده‌كه‌وێت.
كینانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، سوربوونی كورد و سوننه له‌سه‌ر داواكارییه‌كانیان، واده‌كات شیعه‌كانیش چیتر سازش نه‌كه‌ن و هه‌مان داواكارییان به‌رامبه‌ر ئه‌و دوو هێزه هه‌بێت.
ڕ .ج