ئامێرە زیرەكەكان هۆكاری دروستبوونی گرفتی قسەككردنن لەلای منداڵان

تەندروستی

15/02/2020‌ 336 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەندێك لە دایكان و باوكان وەك هۆكارێكی سەرگەرمی و لەكۆڵكردنەوەی منداڵەكانیان ئامێرە زیرەكەكانیان بۆ دەكڕن‌و ئەوانیش بێهیچ سانسۆرێك‌و بەشێوەیەكی بەردەوام بەكاریان دەهێنن، بەڵام لێكۆڵینەوەیەكی نوێی فەڕەنسی ئاشكرایكردووە، كە ئەو منداڵانەی بە بەردەوامی سەیری شاشەی ئامێرە زیرەكەكان دەكەن ئەگەری تووشبوون بەگرفتی زمانی‌و قسەكردنیان بۆ دێتەپێش.

لێكۆڵینەوەكە ئاشكراشیكردووە، كە ئەو منداڵانەی مامەڵە لەگەڵ ئامێرە زیرەكەكان دەكەن‌و چاو لە شاشەكان دەبڕن، ئەو سێ بەرانبەری منداڵانی تر ئەگەری تووشبوون بەپشێوی گرفتە زمانییەكانیان هەیە.

سەبارەت بەو منداڵانەش، كە بێ بوونی هیچ جۆرە سناسۆرو چاودێرییەكی دایكان و باوكان سەیری بابەتە ئەلیكترۆنییەكان دەكەن، ئەوە شەش ئەوەندەی منداڵانی تر ئەگەری تووشبوون بەو گرفتانەیان هەیە.

بەڕای لێكۆڵەرەكان ئەو منداڵانەی كاتێكی كەمیش بەرانبەر بەشاشەی ئەو ئامێرانە بەسەر بەرن ئەوە هێشتا مەترسی دروستبوونی گرفتە زمانییەكانیان و قسەكردنیان لەسەرە.

مەبەست لەو گرفتانەش بریتین لەو گرفتەی بەهۆی ئەو خووە پەیڕەوكراوەوە دروست دەبێت نەك ئەو گرفتە زمانییە لاوەكیانەی تر، كە بەهۆی فاكتەرە جینی و دەمارییكانەوە دروست دەبن.

مەبەست لەئامێرە زیارەكەكان هەموو ئامێرەكانی بواری كاتبەسەربردن و سەرگەرمی وەك تەلەفزیۆن و تابلێت و مۆبایلی هۆشمەند دەگرێتەوە.

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی