هۆشداری لەروودانی بومەلەرزە لە شەش پارێزگای عێراق دەدرێت

عیراق

15/02/2020‌ 6380 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عەبدولكەریم عەبدوڵڵا تەقی شارەزای بواری بومەلەرزە دەڵێت: بەهۆی ئەوەی چینەكانی ژێرەوەی توێكڵی زەوی لەنێوان عێراق و ئێران دەستیان بەچالاكییەكی زۆر كردووە، بۆیە پێشبینی دەكرێت لە ناوچە سنوورییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەولێر و دهۆك و میسان و دیالە و واست شەپۆلێك بومەلەرزە رووبدەن.

تەقی لەلێدوانێكدا دەڵێت: پشتێنەی بومەلەرزە لەناو توێكڵی زەوی لەنێوان عێراق و ئێران لەناوچەی زاگرۆس و چالاكی و جوڵەیەكی تر لەناو پلێتەكانی زەوی نێوان عێراق و توركیا و ئێران بەچالاكییەكی زۆردا تێپەڕ دەبێت.

ئەو بومەلەرزەزانە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، كە ئەگەری زۆرە ئەو جوڵەیەی زەوی ببێتە هۆی درووستبوونی بومەلەرزە لەشەش پارێزگای عێراقی ، كە ئەوانیش دهۆك و باكووری رۆژهەڵاتی هەولێر و رۆژهەڵاتی هەریەك لەسلێمانی و دیالە و واست و میسان، كە رەنگە بەهێزی بومەلەرزە پێشبینیكراوەكەش لەنێوان ٣ بۆ ٤ پلەی ڕێختەر بێت.

سەبارەت بە درووستبوونی مەترسی لەسەر پاریزگاكانی تری عێراق، تەقی دەڵێت: چالاكی پلێتەكانی پارێزگاكانی ناوەراستی عێراق  هیچ مەترسییەكانیان لەسەر نییە و ڕوودانی بومەلەرزە تێیاندا بەدوور دەزانرێت.

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی 


بەپەلە