زێدان كێ هەڵدەبژێرێت بێڵ یان ئیسكۆ؟

وەرزش

26/02/2020‌ 137 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕیاڵ مەدرید لە گەڕانەوەی دووەمی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنیایۆی مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا، ڕووبەڕووی یانەی مانچستەر سیتی دەبێتەوە.

ڕیاڵ مەدرید، لە یارییەكەی ئەمڕۆدا بۆ دۆزینەوەی كەسێكی شیاو لە جێگەی یاریزانی بەلجیكی ئیدین هازارد، كە لە یاری ڕابردووی خولی ئیسپانی بەرانبەر لیڤانتی توشی پێكان بوو، دەناڵێنێت.

ڕۆژنامەی ئاسی نزیك یانە مەلەكییەكە، باس لەوە دەكات:زینەدین زێدانی فەڕەنسی، توشی گرفتێكی گەورە بووە لە دانانی هەر یەك لە گاریس بێڵ، كە متمانەی خۆی بەرانبەر یانەكە و هاندەران دۆڕاندووە، یاخود ئیسكۆ.

ئەمڕۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید، بە سەرۆكایەتی ڕاهێنەرێكی بەئەزمون لە پاڵەوانیتییەكان كە ئەویش زینەدین زێدانە، ڕووبەڕووی یانەی مانچستەر سیتی دەبێتەوە.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ