ئەردۆغان تیرۆریستەكان لەگەشتیارەكان بەباشتر دەزانێت

مەلەفی تایبەت

27/02/2020‌ 2000 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە، گۆڤاری (كۆرییر) بۆ پیشەسازی سەربازی راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە دەربارەی ئەوەی توركیا پێویستی بەجەنگی سوریا نییەو لەهەمان كاتدا توركەكان ناتوانن ئەو جەنگە بەرێوەبەرن.

بەپێی راپۆرتەكە، لە ئەنقەرەوە پەیمان بە دەست پێكردنی جەنگ دەدرێت، لەلایەكی ترەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆكی توركیا دەیەوێت بەردەوامی بدات بە دانوستانەكان بۆ بەرقەراركردنی ئاشتی لە سوریا.

هەر بەپێی راپۆرتەكە، ئەو هەڵوێستانەی ئەنقەرە پەیوەندی بە مۆسكۆوە نییە، سەرجەم وتارەكانی ئەردۆغان لە ژێر كاریگەری داواكارییەكانی ناوخۆو پێیوستیەكانییەتی بە مانۆڕ كردن لە نێو ئەو دژیەكییانەی لە ئیسلامی سیاسی نێودەوڵەتیدا كەڵەكە بووە.

توركەكان ئامادە نین بۆ جەنگ، لەمەش گرنگتر ئەوان پێویستیان بە ئیدلب نییە، لە ئێستادا توركیا بە قەیرانێكی دارایی قورسدا تێپەڕ دەبێت و دۆخی حیزبی فەرمانڕەواش شلۆقە. 

هەروەها زۆربەی ئەندامانی یحزب بڕوایان وایە سەرۆك بەسەرەتایەكی باش دەستیپێكرد، بەڵام ئێستا لە هەناسەبڕكێدایە و كاتی ئەوە هاتووە رێگا بە یەكێكی تر سەرۆكایەتی حیزیبەكە بكات.

هاوكات پارەی پێویست لە بودجەو سندوقە ئیسلامییەكاندا نییە، بۆ ئەوەی پشتیوانی چەكدارەكانی سەر بەتوركیای پێبكرێت، بەتایبەتی ئەوانەی لە ئیدلیب شەڕ دەكەن سەرەڕای مەدەنییە لۆكاڵییەكان. 

واتە بۆشاییەكی رەشی دارایی راستەقینە بوونی هەیە و لە جوغزی كێشەیەكی بودجەی قورسدا، ئەوانەی لە ئەنقەرەوە خەرجی ئیدلیب دابین دەكەن، خەون بەوەوە دەبینن لەمە رزگاریان بێت.

جگە لەمەش، وردەكاری گرنگ هەیە، ئیدلیب ناوەندێكی گەورەی بە قاچاغبردنە و پێشێلكاری زۆر لە دابەش كردنی هاوكاریە مرۆییەكان‌و باجەكان دەكرێت، كە رێژەكەی دەیان ملیۆن دۆلارە. 

ئێستا پرسیارەكە ئەوەیە، كێ ئەو كارە نایاساییە بەڕێوە دەبات؟ جەنڕاڵە توركەكان ژیانیان لەسەر كاری قاچاغە، لەبەرژەوەندی ئەردۆغانیشدایە پارێزگاری لە ئینتیمای فەرماندە سەربازییەكان بۆخۆی بكات.

سەرۆكی توركیا پێویستی بە گرەنتی ڕازیبوونی حیزب و دارایی هەیە، بۆ ئەوەی چارەسەرێك بدۆزێتەوە بەبێ كودەتایەكی نوێ، لەبەر ئەوە، ئەوەی دەیڵێت بیری لێناكاتەوە، یان پلانی بۆ دانانێ، ئەوەی ئەوان دەیانەوێ ئەو هەڵوێستەیە. 

بەم شێوەیە، پێوستە لە وشەكانی تێبگەن، بەوەی جەنگێگی مەرسیدار بوونی نییە و توركەكانیش شەڕیان ناوێت  و تواناشیان بەسەریدا نییە.

سەرەڕای ئەوەش، دەبێت دۆخێكی تریش لەبەرچاوبگیرێت و سەرۆكی توركیا بە هیچ شێوەیەك ناتوانێت پشتگوێی بخات، كە لە ماوەی مانگێكی تردا وەرزی گەشتیاری دەست پێدەكات و لە دۆخی هەڵگیرسانی جەنگدا، ئەوە بەسە هاوینە هەواره گەشتیارییەكان هێرشی تیرۆریستیان بكرێتە سەر و هیچ كەسێكی بۆ نەیەت.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا