یۆرۆی 2020 دوادەخرێت

وەرزش

17/03/2020‌ 265 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەموو ئاماژەكان بۆ ئەوەن خولی نەتەوەكانی ئەوروپا "یۆرۆ 2020" دوابخرێت.

رۆژنامەی فایننشاڵ تایمز بڵاویكردەوە، یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا "یویفا" بڕیاری دواخستنی یارییەكانی یۆرۆی 2020 دەدات.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە ئەمڕۆ سێ‌ شەممە یەكێتییەكە كۆدەبێتەوەو بڕیار لەبارەی دواخستنی پاڵەوانییەكە دەدات.

بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناو مەترسییەكانی بڕیار لەدواخستنی خولی یۆرۆ دەدرێت، كە ئێستا هەر بەو هۆیەوە زۆربەی خولە ناوخۆیی‌و ئەوروپییەكان راگیران.

بڕیارە یەكێتی تۆی پێی ئەوروپا هەر ئەمڕۆ بڕیار لەبارەی خولەكانی ئەوروپاش، وەك چامپیۆس لیگ‌و یۆرۆپالیگ بدات.

هـ ـ ح