یاریزانێكی تری یۆڤانتۆس تووشی كۆرۆنا بوو

وەرزش

18/03/2020‌ 191 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی یۆڤانتۆسی ئیتالی رایگەیاند، كە یاریزانێكی تری تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە.

یانەكە لەبەیاننامەیەكدا پێشتر رایگەیاندبوو، كە دانێلی رۆجانی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە، بەو هۆیەشەوە یاریزانەكانی كەرەنتینە كرد.

یانەكە لەنوێترین بەیاننامە راشیگەیاند، كە ئەنجامی پشكنینەكانی یاریزانی یانەكەی بلیز ماتویدی ئەرێنی بووەو تووشی كۆرۆنا بووە.

هەروەها رایگەیاند، تا ماوەیەكی تر سەرجەم یاریزانەكانی لەكەرەنتینە دەبن، بۆ ئەوەی دڵنیا ببنەوە لەوەی چەند یاریزان تووشی كۆرۆنا بووە.

هـ ـ ح