چۆن بێ بەكارهێنانی دەرمان خۆت لەقەبزی ڕزگار دەكەیت؟

تەندروستی

23/03/2020‌ 1238 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەگەر هات و قەبزی سێ هەفتەی لەسەر یەك بەردەوام بوو ئەوە پێوستە سەردانی پزیشك بكرێت، بەڵام پێش گەیشتنە ئەو ماوەیە دەكرێت لەڕێگای هەندێك هەنگاوی ئاسانەوە چارەسەری قەبزی بكرێت، مەبەستیش لە قەبزی ئەوەیە، كە مرۆڤ لەماوەی هەفتەیەكدا سێ جار كەمتر بچێتە سەر ئاو و خۆی خاڵی بكاتەوە یاخود بەقورسی دەتوانێت خۆی خاڵیی بكاتەوە و یان هەست بەنارەحەتی كات، بۆیە بەگەرتنەبەری ئەم هەنگاوانە دەكرێت چارەسەری قەبزی بكرێت:

خواردنی شۆربای نیسك یەكێكە لە چارەسەرە كاریگەرەكان، لەبەر ئەوەی نیسك برێكی زۆر ڕیشاڵی تێدایە، بۆیە شلە و ریشاڵەكان یارمەتی جوڵەی ریخۆڵەكان و دەردانی پاشەڕۆكان دەدەن.

تۆو چیا ( chia ) یەكێكە لەخواردنە بەسوود و دەوڵەمەند بە ڕیشاڵەكان، دەكرێت لەگەڵ  شەربەت یان سمووسی یان  زەڵاتە یان خواردنی دەنكە شۆڤان لەگەڵ شیر تێكەڵ بكرێت، ئەم چارەسەرە یەكێكە لە كاریگەرترین چارەسەرەكان بۆ قەبزی . 

تۆ و كەتان ، ئەویش یەكێكە لە چارەسەرە كاریگەرەكانی نەهێشتنی قەبزی، دەكرێت بخرێتەپاڵ برنج یاخود زەڵاتە یان سمووسی .

هەندێك مێوژی وشك یان كشمیشی وشككراوە لەگەڵ چەرەسات تێكەڵ بكرێت و لەگەڵ ئاو بخورێتەوە، بەو جۆرە چارەسەرێكی خێرای قەبزی بەدەست دێت.

خواردنی شۆڤان لەگەڵ شیر، بۆ ئەوەی كۆئەندامی هەرس ڕێگایەكی زۆر باشی دەستبكەوێت بۆ ئەوەی پاكیبكاتەوە و لە دەردانی پاشەڕۆكانی ئاسانكاری بۆ بكات.

هەندێك برۆكلی لەگەڵ شۆربای مریشك یان سەوزەوات تێكەڵ بكە بۆ ئاسانكردنی جوڵەی ڕیخۆڵەكان.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی


بەپەلە