زۆرترین مەترسی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر ئافرەتانی سكپڕە

تەندروستی

24/03/2020‌ 413 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی راپۆرتێكی پزیشكی ئەمەریكی، كە كەناڵی "فۆكس نیوز"ی ئەمەریكی گواستوویەتییەوە، خانمانی سكپڕ زیاتر مەترسی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێیان لەسەرە ئەویش بەهۆی ئەو گۆڕانكارییە هۆڕمۆنییانەی لە قۆناغی سكپرییەكەیدا بەسەر سیستەمی بەرگریدا دێت.

راپۆرتەكەی ناوەندی كۆنترۆڵكردن و خۆپراستن لێی لەراپۆرتەكەیدا داوا لە خانمانی سكپڕ دەكات هەموو ڕێكارێكی خۆپارێزی لەڤایرۆسەكە بگرنەبەر لەگرنگترینیان شووشتنی دەستەكان بەشێوەیەكی باش (بۆماوەی ٢٠ چركە) بە ئاو و سابوون پێش دەستدان لەدەم و لووت و چاوەكان.

یەكێكی تر لە ڕێكارەكانی خۆپارێزی بریتییە لەدرووركەوتنەوە لە شوێنە قەرەباڵغەكان و نزیكنەكەوتنەوە لەو كەسانەی نیشانەكانی ئەنفلۆنزایان پێوەیە تا دووری دوو مەتر، دەستنەدان لە رووی شوێنە گشتییەكان جا سیاجی قادرمەكان بێت، یان مێز و كەوەنتەری نووسینگەكان بێت.

لەگەڵ ئەوەی هێشتا لەرووی زانستییەوە پشتراست نەكراوەتەوە، بەڵام راپۆرتەكان دەڵێت: ئەو پشكنینانەی لەسەر  تووشبووی ڤایرۆسەكە كراوە، كە شیر بە منداڵەكانیان دەدەن هێشتا ڤایرۆسەكە نەگەیشتووەتە شیری مەمكی دایكەكان.

جگە لە خانمانی سكپڕ، هەریەك لە بەساڵاچووان و جگەرەكێش و ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە زیاتر ئەگەری تووشبوونیان بە ڤایرۆسەكە هەیە.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی