شارپرێس:
حكومه‌تی هۆڵه‌ندا ڕایگه‌یاند، ژماره‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌یدا كه‌مبووه‌ته‌وه.
حكومه‌تی هۆڵه‌ندا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌فه‌رمی ئاشكرایكرد، ئاستی ژماره‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و وڵاته دابه‌زیوه، هاوكات جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ی، ده‌یانه‌وێت كۆنتڕۆڵی بڵاوبونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسه‌كه بكه‌ن.
ڕۆژی دووشه‌ممه له هۆڵه‌ندا به‌رزترین ڕێژه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا كه 811 حاڵه‌ت بوو، هاوكات هه‌ر له‌و ڕۆژه‌دا 63 كه‌س به‌و ڤایرۆسه گیانیان له‌ده‌ستدا.
تا ئێستا 425,934 هه‌زار كه‌س له جیهاندا تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون، له‌و ژماره‌یه 109,241 هه‌زار كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه، هاوكات 18,957 هه‌زار كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ڕ . ج