شارپرێس:
وەزیری بازرگانیی تورکیا جه‌ختده‌كاته‌وه له‌وه‌ی، ده‌روازه‌ی سنوریی توركیا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان داناخه‌ن.
روخسار پەکجان، وەزیری بازرگانیی تورکیا لە هەژماری تایبه‌تی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەر ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگەیاند، هەناردەکردنی کەلوپەل و کاڵا و پێداویستی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان لەڕێگەی دەروازەی سنووریی ئیبراهیم خەلیلەوە بەشێوەی ئاڵوگۆڕی کۆنتەینەر دەبێت، بەڵام ڕەچاوی تەندروستیی شۆفێرەکانیش دەکەن.
به‌وته‌ی وه‌زیری بازرگانیی توركیا، بازرگانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان راناگرن و به‌رده‌وامی ده‌بێت.
ڕ. ج