شارپرێس:
فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق رایگه‌یاند، هێزه‌كانى فه‌ڕه‌نسا خاكى عێراقیان جێهێشتووه وسه‌ربازگه‌یه‌كى ئاسمانى له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه چۆڵكراوه".هێزه‌كانى فه‌ڕه‌نسا خاكى عێراقیان جێهێشتووه.
لیوا روكن عه‌بدولكه‌ریم خه‌ڵه‌ف، وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى راگه‌یاند، "هێزه‌كانى فه‌ڕه‌نسا خاكى عێراقیان جێهێشتووه وسه‌ربازگه‌یه‌كى ئاسمانى له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه چۆڵكراوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، رۆیشتنى هێزه‌كانى فه‌ڕه‌نسا به‌پێ ڕێككه‌وتننامه‌كان بووه كه‌له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراقى كراوه.
سه‌ره‌تای مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ، په‌رله‌مانی عێراق (زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاره شیعییه‌كان) یاسای تایبه‌ت به ده‌ركردنی هێزه‌بیانییه‌كان له عێراق واژۆكرد، ئه‌وه‌ش دوای كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودسی پاسدارانی ئێران و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی.
له ئێستادا هێزه عێراقییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى سه‌ربازگه‌ى قائیم له‌سه‌ر سنوور له‌گه‌ڵ سووریا وه‌رگرته‌وه دواى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى.