رێژەی مردن بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەپیاوان زیاترە لەژنان

لە میدیاکانەوە

01/04/2020‌ 671 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی نوێی كۆڕۆنا "سارس-كۆڤ-۲"، زۆر لە توێژەرە چینی و نێودەوڵەتییەكان سەرقاڵی توێژینەوە و تۆماركردنی رێژەی توشبوون مردن، هۆكارەكانی بڵاوبوونەوە، رێگاكانی خۆپارێزی و چارەسەركردنن.

یەكێك لە توێژەرەكان بۆی دەركەوتووە كەوا رێژەی مردن تەنانەت تووشبوونیش لەئافرەتاندا كەمترە، ئەوەش بۆ دوو هۆكار دەگەڕێتەوە:
بوونی دوو كڕۆمۆسۆمی "X" لە ئافرەتاندا  "XX"، كە خەستییەكی بەرزی جینیاتی بەرگریی تێدایە لەهەردوو جۆری بەرگریی لەش "بەرگری سرووشتی و وەرگیراو".

بوونی هۆڕمۆنەكانی "ئیستڕۆجین و پڕۆجیستڕۆن"، كە هۆڕمۆنی تایبەتی رەگەزی مێیینەن و چەندین سوودیان هەیە، لەوانەش تایبەتمەندی "دژەهەوكردن".

هەڵبەت ئەوەش مانای ئەوە نییە، كە ئافرەتان تووشی نەخۆشییە ڤایڕۆسییەكە نابن، بەڵكو بە بەراورد لەگەڵ پیاواندا، لەبەر ئەو دوو هۆكارەی سەرەوە، كەمتر تووشی كۆڤید۱۹ دەبن.

ئامادەكردن: د. رەوەند عبدالرحمن عیسی
پزیشكی نەشتەرگەریی سنگ و دڵ