شارپرێس:
ڕێكه‌وت زه‌كی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراكسیۆنی یەكێتی ڕایده‌گه‌یه‌نێت "موچه‌ی موچه‌خۆران پێش هه‌مو شتێكه به‌ڕاستی، واته موچه به‌جیا بێت بۆ سلێمانی و به‌جیا بڕوات بۆ هه‌ولێر ئه‌وه باشترین شته".
ڕێكه‌وت زه‌كی، له‌میانی گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند،"ئه‌و كه‌مته‌رخه‌میانه‌ی هه‌یه به‌رامبه‌ر سلێمانی زۆر ده‌مێكه هه‌یه‌و زۆر له‌وه زیاتره، كه پارێزگاری سلێمانی باسی لێوه‌كرد و خاتری گرتون، ئێمه پێشتر له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی پڕۆژه‌ی لامه‌ركه‌زیمان هه‌بو، بۆ شۆڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان، به بۆچونی من دو ڕێگا چاره هه‌یه، پلانی (A و هه‌یه له‌و دو ڕێگاچاره‌سه‌ره زیاتر نییه، پلانی (A) ئه‌وه‌یه، كه ده‌سه‌ڵاتێكی ته‌واو له‌ڕوی كارگێڕی و ئابورییه‌وه بدرێته یه‌كه ئیدارییه سه‌ربه‌خۆكان، تا موماره‌سه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان بكه‌ن و چیتر وه‌ك ئه‌وه‌ی پارێزگاری سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ كرد ئه‌و كێشه و موعاناتانه‌ی یه‌كه ئیدارییه‌كان، له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم هه‌یانه چیتر دوباره نه‌بێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌م كێشانه بهێنێت."
ئەوەشی خستۆتەڕو"پلانی ( B کە گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ده‌ستوری عیراق، مادده 119ی مادده‌یه‌كی زۆر ڕونه له‌وڕوه‌وه كه له‌سه‌ر داوای 3/1 ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌و پارێزگایه، یان 10/1 ده‌نگده‌رانی ئه‌و پارێزگایه ده‌توانرێت ئه‌و پارێزگایه ڕاسته‌وخۆ وه‌ك هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ مامه‌ڵه بكات."
به‌وته‌ی ڕێكه‌وت زه‌كی"له‌ڕاستیدا پلانی (A ) له‌پێشتره به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م دۆخه له ئیداره‌دان و حكومڕانی به‌م جۆره‌ی كه ئه‌م كابینه‌یه ده‌ستیپێكردوه، ڕه‌نگه بڵێم پلانی (B) نزیكترین ئه‌گه‌ر بێت."
ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی باس له‌وه‌ده‌كات "با زۆر به‌ڕونی بڵێم ئه‌م كابینه‌یه به‌م جۆره له‌ڕوی ئیداره‌دان و كارگێڕییه‌وه سه‌ركه‌وتو نه‌بوه ئه‌وه‌ی كه خۆی سه‌ره‌تا بانگەشەی بۆ ده‌كرد، كه ده‌یوت حكومه‌تێكی به‌هێزی یه‌ك ئیداره ده‌بێت، به‌ڵام به‌عه‌كسه‌وه پێچه‌وانه‌كه‌ی نواند، هێڵه‌كانی دوئیداره‌یی تۆخ كرده‌وه."
رێكه‌وت زه‌كی ده‌رباره‌ی پلانی (B) ده‌ڵێت وتی "ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام بێت له‌م ده‌ستی ده‌ستییه، له‌ڕێكنه‌كه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدادو دروشمی قه‌به‌و كرداری كه‌م ئه‌وا بێگومان ده‌ستوری عیراق مافی داوه به پارێزگاكان، كه له‌سه‌ر سامانه سروشتییه‌كانی خۆیان له‌گه‌ڵ به‌غداد ڕێكبكه‌ون، به‌نیسبه‌ت منه‌وه وه‌ك ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، كه به‌شێكی زۆری ده‌نگده‌ره‌كانم موچه‌خۆرن، موچه‌ی موچه‌خۆران پێش هه‌مو شتێكه به‌ڕاستی، واته موچه به‌جیا بێت بۆ سلێمانی و به‌جیا بڕوات بۆ هه‌ولێر ئه‌وه باشترین شته، حكومه‌تی هه‌رێم باج و ڕوسومات وه‌رده‌گرێت، داهاتی ناوخۆیی خۆی هه‌یه، پاره له‌به‌غداد وه‌رده‌گرێت، پاره له‌هاوپه‌یمانان وه‌رده‌گرێت بۆ موچه‌ی پێشمه‌رگه، بێجگه له‌وه‌ی كۆمه‌ك و هاوكاری له سه‌رمایه‌دار و وه‌به‌رهێنه‌ران وه‌رده‌گرێت كه تاوه‌كو ئێستا زیاتر له بیست ملیۆن دۆلاری وه‌رگرتوه، نه‌وتی خۆی ده‌فرۆشێت، ماوه‌یه‌كی زۆریش نه‌وتی كه‌ركوكی فرۆشتوه، قه‌رز له كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانیش ده‌كات كه‌چی له‌ساڵێكدا له‌بری دوانزه موچه نۆ موچه‌ی داوه ئێستا ده‌مه‌وێت بڵێم هه‌رێمی كوردستان تاكه شوێنی سه‌ر زه‌وییه، كه تا ئێستا موچه‌ی ساڵی 2020ی لێ وه‌رنه‌گیراوه، دوای ئه‌م هه‌مو سه‌رچاوه داهاتییه‌ی ئاماژه‌م پێكرد ئه‌مه بێ وێنه‌یه له ئاستی هه‌مو جیهاندا."
ڕێكه‌وت زه‌كی ڕاشیگه‌یاند"ڕێككه‌وتوه له‌كۆبونه‌وه‌ی گشتی و كۆبونه‌وه‌ی تردا كاك قوبادم بینیوه هه‌مو ئه‌و شتانه‌ی ئێستا ده‌یڵێم به خۆی-م وتوه له‌كابینه‌ی پێش‌و هه‌ندێك وه‌ڵامی هه‌بو به‌ڵام له‌م كابینه‌یه تا ئێستا گوێم له‌وه‌ڵامه‌كانی نه‌بوه."
له‌باره‌ی جیاوازی كردن له نێوان شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت"یه‌ك نمونه‌ی بچوك باس ده‌كه‌م له‌سه‌ر ئه‌وه له‌وه‌زاره‌تی شاره‌وانییه‌وه هه‌مو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان ئاگاداركراونه‌ته‌وه، كه ده‌بێت هه‌مو پڕۆژه‌یه‌كی جێبه‌جێكردن ڕابگیرێت ئه‌وه‌شی كه له‌به‌رنامه‌یاندا هه‌بوه ده‌ستی پێبكه‌ن ئه‌وه‌ش ڕابگرن ته‌نانه‌ت كۆكردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاك له زۆنی سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی ده‌كرێته ڕۆژناڕۆژێك، له كاتێكدا من به‌دواداچونم بۆی كردوه له هه‌ولێر و دهۆك تا ئێستا ئه‌مه نیه، ئه‌وه نمونه‌یه‌ك، نمونه‌یه‌كی تر هه‌ر تایبه‌ت به‌شاره‌وانییه‌كان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانییه‌كانی سلێمانی ئاگاداركراوه‌ته‌وه كه ته‌مویلی مانگانه‌ی خۆی كه‌م بكاته‌وه مانگانه له نه‌وه‌د ملیۆنه‌وه بۆ نیوه، واته سی ملیۆن تا چل ملیۆن، كاتێك به‌دواداچونم كردوه ئه‌مه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هه‌ولێر و دهۆك نه‌كراوه، كه ئه‌مه نادادپه‌روه‌رییه، واته به‌ڵێ جیاوازی ده‌كرێت له نێوان سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه."
جه‌ختیشكرده‌وه له‌وه‌ی"تا ئه‌م ساته‌ی قسه‌ی تێدا ده‌كه‌م حكومه‌تی هه‌رێم، یه‌ك دۆلار، یه‌ك دیناری نه‌داوه‌ته سلێمانی له‌و هاوكارییانه‌ی دوێنێ له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی بڵاویكرده‌وه، ئه‌مه‌ش به‌ڕای ئێمه ئه‌وه‌یه حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ك به‌شێك له‌جه‌سته‌ی خۆی، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سلێمانی ناكات و به‌بۆچونی من ده‌یه‌وێت عه‌زێتی بدات چونكه ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ڕابردومان بینی."
ئه‌ندامه‌كه‌ی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌رباره‌ی دوو ئیداره‌یی ده‌ڵێت "بانگه‌شه‌ی به دو ئیداره‌یی كردنی هه‌رێم خیانه‌ت نییه چونكه خۆی هه‌ر له واقیعدا له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه هه‌رێمی كوردستان دو ئیداره بوه، ئه‌وه‌ی پێیوابوه یه‌ك ئیداره بوه ئه‌وه ته‌نها له دروشم و بانگه‌شه‌دا بوه، ئه‌گه‌رنا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕاستی ئه‌و دو ئیداریه‌ی له‌پێشتر هه‌بو ئه‌م كابینه‌یه‌ی ئێستا تۆختری كرده‌وه و زۆر به‌جدی تر كاری له‌سه‌ر كردوه."
ده‌شڵێت"ئه‌مه شه‌ڕ فرۆشتن نیه وه‌ك هه‌ندێك پێمان ده‌ڵێن، به‌ڵكو ئه‌مه بێده‌نگ نه‌بونه له‌سه‌ر مافه‌كانی خه‌ڵكی سلێمانی، من و هاوڕێكانم نوێنه‌ری خه‌ڵكی سلێمانین، له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ئه‌گه‌ر ئێمه شه‌ڕ له‌سه‌ر مافه‌كانی خه‌ڵكی سنوره‌كه‌مابن نه‌كه‌ین ئه‌ی كێ بیكات، ئه‌گه‌ر یه‌ك به‌راوردی بچوك بكه‌ین له‌وكاته‌ی دو ئیداره‌یی هه‌بو سلێمانی گه‌شاوه‌تر و پێشكه‌وتوتر بو، ئه‌وكاته له سلێمانی نه‌وت ده‌رده‌هێنرا، من پێموایه دو درواسێی به ئاشتی پێكه‌وه ژیان باشتره له‌م جۆره ژیانه‌ی ئێستا پێكه‌وه، به‌تایبه‌تی له‌بابه‌تی موچه و خزمه‌تگوزارییه‌كاندا، هه‌روه‌ك ئاماژه‌م به‌ده‌ستیوری عیراقی كرد ده‌ستوری عیراقی باسی دو ئیداره‌یی ناكات به‌ڵكو باسی هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆ ده‌كات كه ده‌توانێت خۆی ڕاسته‌وخۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراقدا بكات، بۆیه ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم مامه‌ڵه‌ی به‌م جۆره بێت به‌دڵنیایی داوای كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌كه‌ین و داوای لامه‌ركه‌زییه‌ت ده‌كه‌ین."
ڕ . ج