ئەمریكا بیر لەجێگرەوەیەك بۆ رێكخراوی تەندروستی جیهانی دەكاتەوە

مەلەفی تایبەت

12/05/2020‌ 931 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە، گۆڤاری " ئیزفستیا" راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە دەربارەی تۆمەتەكانی واشنتۆن سەبارەت بە رێكخراوی تەندروستی جیهانی بە تێوەگلان لەگەڵ چین، و شەڕ كردن لەگەڵ ئەو وڵاتەدا.

بەپێی راپۆرتەكە، ئەمریكا هێرشێكی نوێی دژی رێكخراوی تەندروستی جیهانی دەست پێكردووە، دوای راگەیاندنەكەی دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا لە نیسانی رابردوودا بەوەی رێكخراوەكە لە پارەو پولی ئەمریكا بێبەش دەكات. 

هەر بەپێی راپۆرتەكە، لە ئێستاشدا كۆشكی سپی بیر لەوە دەكاتەوە پەیكەربەندییەكی جیهانی بۆ چاودێری تەندروستی لە جیاتی رێكخراوەكە دروست بكات.

بەڵام، پێدەچێت خودی رێكخراوەكە رووبەرووی هێرشی ئەمریكا نەبێتەوە و رێكخراوەكە بە گوێرەی قسەی كۆشكی سپی كەل و پەلێكی زۆری بۆ چین دابین كردووە، كەچی ئەو رێكخراوەكە تاكە رێكخراو نییە كە ئەمریكا تۆمەتباری بكات بەوەی لێهاتوویی نییە، زۆربەی كات لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەمریكاوە ئەمە روویداوە بەوەی خودی نەتەوە یەكگرتووەكان، كە رێكخراوی تەندروستی بەشێكە لەو بە رۆڵی خۆی هەڵنەستاوە.

دەكرێت شرۆڤەی ئەم جۆرە رقلێبونەوەیە لە كۆشكی سپیەوە هەماهەنگ بێت بۆ رێكخراوە نێودەوڵەتییەكانی تریش و نیازی واشنتۆن ئەوە بێت هەڵوێستی خۆی بەهێز بكات بۆ ركابەری كردن لەگەڵ چین لەسەر گۆڕەپانی جیهانی و هەوڵی ئەمەریكا رووەو هەژموون كردن بەسەر جیهاندا شتێكی نوێ نییە و بە دووریش نازانرێت هێرشەكەی ئێستای بۆ سەر رێكخراوە تەندروستییەكە یەكێك بێت لە هۆكارەكانی.

دیارە واشنتۆن ئەوەی بەدڵ نییە چین رۆڵ بگێڕێت لە دام و دەزگا نێو دەوڵەتییەكاندا، كە دەڵێت: ئەمانە پێویستی نین و لێی دەكشێتەوە، بەڵام راستییەكەی ئەوەیە ئەمریكا بەم رەفتارانەی بوار بە پەكین دەدات و وای لێدەكات جەنگی گەورەتر بەرپا بكات، لە نموونەی ئەم دۆخانەشدا لە واشنتۆن چاوی لێ دادەخەن.

هەموو ئەمانە، هیچ شتێك نابێت جگە لە زیان گەیاندن بە بنەما بنەرەتیەكانی هاوكاری نێودەوڵەتی، كە زۆربەی شارەزا نێو دەوڵەتییەكان بە بنەمای نازانن لە رووبەرووبوونەوەی ئاڵینگارییەكان و قەیرانە نێو دەوڵەتییەكان.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا