نیمار چاوەڕێی پاریس سان جێرمانە

وەرزش

17/05/2020‌ 195 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نیمار داسیلڤای بەرازیلی‌و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان چاوەڕێی یانەكەی دەكات بۆ ئەوەی بڕیار لەچارەنووسی بدات.

نیمار لەمیانی لێدوانێكی وتی: من ئێستا چاوەڕێی یانەی پاریس سان جێرمان دەكەن، كە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرجەم چالاكییە وەرزشییەكانی راگرتووە.

نیمار وتیشی: ئەگەر یانەی پاریس سان جێرمان بڕیار بدات، ئەوە بەدڵنیایی دەگەڕێمەوە بۆ ئەنجامدانی چاكییە وەرزشییەكان.

پاریس سان جرێمان‌و یانەكانی تری فەرەنساش بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، سەرجەم چالاكییەكانیان وەستاندووە، كە بەفەرمی خولی ئەو وڵاتەش هەڵوەشێنرایەوە.

هـ ـ ح