شارپرێس:
بە زۆری مرۆڤ ڤیتامین D لە تیشكی خۆرەوە دەست دەكەوێت، كە ڕێوشوێنەكانی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و قەدەغەی هاتوچۆ، ڕێگری لە خەڵكی كرد لە ماڵەكانیان بچنە دەرەوە، بەمەیش خەڵكی لە تیشكی خۆری ڕۆژانە بۆ ماوەیەكی زۆر بێ بەش بوون.
ڤیتامین D كاسیۆم دەمژێت و یارمەتیدەرێكی باشی پتەوبوون و تەندروستبوونی ئێسقان و ماسولكەكانی مرۆڤە.
توێژەرانی زانكۆی نیشتیمای لە ئیلنوی وڵاتی ئەمریكا توێژینەوەیەكیان ئەنجمداوە سەبارەت بە پەیوەندی نێوان ڤیتامین D و هەستەوەری بۆنكردن.
توێژینەوە بچووكەكەیان لەسەر ئافرەتێكی تەمەن 47 ساڵ ئەنجامداوە، كە لە كلینیكدا هێڵراوەتەوە و ڤیتامین D كەم بووە.
لە سەرەتادا تێبینی ئەوە كراوە ڤیتامین D كەم بووە بەڕێژەی 32ng/Ml، بۆ ماوەیەكی زۆر ئەم ئافرەتە هەستەوەری بۆنكردنی لاواز بووە.
لە ماوەی هەشت مانگدا، بەرێژە ڤیتامین D دراوە بەم ئافرەتە، تا ڕێژەكەی گەیشتووە بە 96ng/Ml. ئافرەتەكە بەشێوەیەكی تێبینی كراو هەستەوەری بۆنكردی باش بووەتەوە.
وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ