بۆچی لەكاتی بەرۆژووبووندا هەست بەتەنبەڵی دەكەیت؟

تەندروستی

20/05/2020‌ 580 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەگەڵ سوودە تەندروستییەكانی بەرۆژووبوون لەماوەی مانگی رەمەزاندا، بەڵام هەندێك كەس تووشی گرفتی گۆڕینی شێوازی ژیانیان دەبن، كە ئەمە وادەكات لەكاتی بەرۆژووبووندا هەستی تەنبەڵی و لەشداهێزانیان تێدا دروست بێیت .

گۆڕانی كاتەكانی خەوتن و نانخواردن و زیادەرەویكردن لەخواردنی وریاكەرەوەكانی وەك ئەو خواردنەوانەی كافاینیان تێدایە  لەدیارترین هۆكارەكانی ئەو تێكچوون و شڵەژانەیە، كە لە جەستەدا دروست دەبێت و هەستی تەنبەڵی لای هەندێك كەس دروست دەكات .

بۆیە بەگوێرەی پێگەی "هێڵس لاین " چەند ڕێگایەك هەیە بۆئەوەی هەستی تەنبەڵی لەخۆمان دوور بخەینەوە .

كەمبوونەوەی ڕێژەی شەكر لە خوێندا 
كاتێك جەستە رۆژانە بۆماوەی زیاتر لە ١٥ كاتژمێر خواردنی لێدەبڕێت ئەوە دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی ئاستی شەكری ناو خوێن، دواتر هەستی تەنبەڵی لای كەسەكە درووست دەكات بەتایبەت ئەگەر كەسەكە لەناوچە گەرمەكان بێت .

كەمخەوی 
لەماوەی مانگی رەمەزاندا دەبێت پەیرەوی سیستەمێكی تایبەت بكەیت بۆ ئەوەی بڕی پێویستی خەوت دەستبكەوێت، ئەگەرنا ئەوە تۆ یەكێك دەبیت لەو كەسانەی بەدەست كەمخەوییەوە دەناڵێنن، كە چەندین كاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی دەبێت، لەدیارترینیان دابەزینی توانای كاركردنی ئەندامانی جەستە بەتایبەت لایەنی هۆشەكی .

پارێزكردن
هەندێك كەس دەیانەوێت مانگی رەمەزان بقۆزنەوەی بۆ ئەوەی كێشی جەستەیان دابەزێنن ئەویش بەگرتنەبەری سیستەمێكی خۆپارێزی لە خۆراك، كە هەندێك جار خۆی لە نەخواردنی ژەمی پارشێودا دەبینێتەوە، یان هەندێك خواردنی سادە دەخورێت، كە بەشی پێداویستییەكانی جەستە ناكات، كە ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی جەستە وزەی پێویستی خۆی لەدەست بدات و هەستی تەنبەڵی و بێهێزی درووست ببێت .

خواردنی بە ماددە بەئاگاهێنەرەكان
هەندێك كەس لە ژەمی پارشێو برێكی زۆر لە بەئاگاهێنەرەوەكان دەخۆن بەوئومێدەی ئەگەر برێكی زۆر كافایین بخۆن ئەوە لەماوەی بەرۆژووبووندا لە سەرئێشە بەدوور دەبن، بەڵام لەراستیدا ئەوە ئەنجامی پێچەوانەی لەسەر تەندروستی لێدەكەوێتەوە و ئەنجامەكەی دروستبوونی هەستی تەنبەڵی و داهێزران دەبێت.

خواردنی شلەكان 
لەدەستدانی شلەكان بەهۆی خواردنی ماددە میزهێنەرەكان یان كەمخواردنی برێكی كەم لە شلەكان لەماوەی بەربانگ تا كاتی پارشێو دەبێتە هۆی تێكچوونی ئەركەكانی جەستە و كەسەكە تووشی مەترسیی وشكبوونەوە دەكات، لەوكاتەشدا هەستكردن بە تەنبەڵی و داهێزران یەكێكن لە نیشانەكانی ئەو گرفتە مەترسیدارە . 

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی