شارپرێس:
نرخی نه‌وتی خاوی برێنت به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینی و گه‌یشته 36.14 دۆلار، نرخی نه‌وتی ته‌كساسی رۆژئاوای ئه‌مریكاش گه‌یشته 33.33 دۆلار.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ نرخی نەوتی خاوی برێنت به‌ڕێژه‌ی 1.49% به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینی و نرخی یه‌ك به‌رمیل گه‌یشته به‌رزترین ئاست له‌ماوه‌ی مانگی رابردوودا و به 36.14 مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
هاوكات نرخی نه‌وتی خاوی ته‌كساسی ئه‌مریكی به‌ڕێژه‌ی 1.37% به‌رزبووه‌وه و گه‌یشته 33.33 دۆلار.
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتی خاو له بازاڕه‌كانی جیهان به‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی رێكاره‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنایه كه له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه وڵاتانی جیهان کەمیانکردووەته‌وە.