پەرلەمانتارێکى عێراق بۆ کۆنترۆڵکردنى خاڵە سنورییەکان داواى رەوانەکردنى دژە تیرۆر دەکات

عیراق

20/05/2020‌ 329 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پەرلەمانتارێکى عێراق لە لیژنەى دارایی لەپێیناو دەستبەرەکردنى مووچەی فەرمانبەران و بەدەستهێنانی زۆرترین داهات بۆ کۆنترۆڵکردنى خاڵە سنورییەکان داواى رەوانەکردنى دژە تیرۆر دەکات.

لەوبارەیەوە ئەحمەد مەزهەر جبورى، ئەندامى ليژنەى دارايى پەرلەمانى عێراق لە لێدوانێکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند"پێویستە دەزگاى دژە تيرۆر بنێردرێنە خاڵە سنوريەكان بۆ كۆنترۆڵكردنيان، چونكە خاڵە سنورییەکان لەژێر كۆنترۆڵى  کۆمەڵێک گروپی مافیادایە کە بەشی زۆرى داهاتەکانیان دەچێتە گیرڤانى ئەو گروپانەیە.

جبورى ئاماژەى بەوەشکردوە، دۆخى دارايى عێراق زۆر خراپە و  لە قەيرانێکى گەورەدایە، بۆیە جەختیکردەوە، كۆنترۆڵكردنى گومرگ و خاڵە سنوريەكان ساڵانە مليارەها دۆلار دەگەڕێنێتەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت.

هەروەها ئەو پەرلەمانتارە جەختیکردەوە، کۆنترۆڵکردنى گومرگ و خاڵە سنورییەکان کاریگەرى باشى دەبیت لەسەر قەیرانە داراییەکە.

س.هـ