وەزارەتى ناوخۆى هەرێم: رادەستکردنى تۆمەتبارانى داعش بەدەر لەمیکانیزم و رێنماییەکان بووە

کوردستان

21/05/2020‌ 985 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتى ناوخۆى هەرێم لەسەر رادەستکردنى ژمارەیەک چەکدارى داعش بە عێراق راگەیەنراوێکى بڵاودەکاتەوە.

لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێم نیگەرانى خۆى لەسەر رادەستکردنى ژمارەیەک چەکدارى داعش بە حکومەتى عێراق راگەیاندو جەختیکردەوە" حکومەتى هەرێم ئاگادارى رادەستکردنى ئەو چەکدارانە نییە لەلایەن یەکێتى نیشتیمانى کوردستان.

هەروەها ئاماژەى بەوەشکردوە، هاوئاهەنگیکردن لەگەڵ دەسەڵاتە فیدراڵییەکان میکانیزمى خۆی هەیەو جەختیکردەوە کە رادەستکردنى ئەو تۆمەتبارانە بەدەر لە میکانیزم و رێنماییەکان بووە.